قسه‌ی زل و به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی بریقه‌دار هه‌رگیز نابنه پێوه‌ر بۆ ناسینی كه‌سێك ، خراپترین كه‌سایه‌تیه‌كانی مێژوویش له ڕووی قسه‌كردن و شیعاراته‌وه عه‌یبیان نه‌بووه ، داماویشه ئه‌و كه‌سه‌ی به شیعاراتی كه‌سایه‌تیه‌كان فریو ده‌خوات ، ئه‌مه وه‌كو حاڵه‌تێكی گشتی ، به‌ڵام له حاڵه‌تی ئیسلامی‌دا جیاكردنه‌وه‌ی قسه‌ی زل و‌دروشمی بریقه‌دار له گه‌ڵ سه‌لماندنی به‌كردار زۆر ئاسانه و ته‌نها كه‌سی بێ ئاگا له بنه‌ماكانی ئیسلام و كه‌سێك كه ڕاست نه‌كات له‌گه‌ڵ خۆی ، یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دونیایی هه‌بێت باوه‌ڕ به‌وكه‌سانه ده‌كات ، ئه‌گینا ده‌م وچاوی خاوه‌ن ئه‌و دروشمانه ده‌بێته شاشه‌یه‌ك قسه له گه‌ڵ بینه‌رانی ده‌كات و ده‌ڵێت: به خوا من له خشته چوومه وناچاریشم تازه به‌رده‌وام بم.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-5-9 سلێمانی