هه‌ندێك وا تیگه‌یشتوون یان وا تێگه‌یه‌نراون زۆر ئاساییه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان مه‌عسوم نین و قابیلی هه‌ڵه‌ن كردنن ، به ئاره‌زووی خۆیان ڕاوبۆچوونی خۆیان كه له ئه‌وپه‌ری لاوازیدایه بخه‌نه پاڵ ڕاوبۆچوونی زانا گه‌وره‌كان ، وائه‌زانن هه‌ركێ بۆ خۆیه‌تی و هچ بنچینه‌و بنه‌مایه‌ك نییه ببنه پێوه‌ر بۆ پۆلێن كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن، یان وا ئه‌زانن هه‌ركێ له ئه‌وقاف ته‌عیین بوو، یان مێزه‌ری له‌سه‌ر بوو ، ئیتر خۆی و ئیبن حه‌جه‌ر جیاوازییه‌كی زۆریان نییه ، ئه‌وان زانا بوونه و ئێمه‌ش زاناین ، یان ئه‌ڵێن خۆ ئه‌وان مه‌لائیكه‌ت نه‌بوونه ، ئه‌و قسه‌ش ڕاسته ، نه مه‌لائیكه‌ت بوونه نه مه‌عسومیش بوونه ، به‌ڵام خۆ وه‌كو من و تۆیش نه‌بوونه بۆیه له ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی مێژوو چوونه‌ته ژووره‌وه ، ئینجا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قسه‌ی زانایه‌ك كه پشتی به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی درووست به‌ستبیت به قسه‌ی بێ به‌ڵگه‌و مه‌زه‌نده‌لێدان نابێت، ئه‌وه خراپ له خۆ حاڵی بوون و به هه‌ڵه‌دا چوونه ، له‌وه‌ش خراپتر ڕه‌چاونه‌كردنی ئه‌ده‌به له‌گه‌ڵ زانایاندا ، كه ئه‌وان به‌و زانستانه‌ی كه پێیانه و به وابه‌سته‌بوونیان له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج و تێگه‌یشتنبان بۆ ده‌قه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به هێز ئه‌وپه‌ری ئیعنیباریان هه‌یه و جێگای شانازین بۆ ئێمه، به‌هه‌ڵه‌دا چوونه هه‌ر كه‌سێك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لكی به مامۆستا بانگی ئه‌كه‌ن ئیتر خۆ له‌بیر بچێت وابزانێت: هم رجال ونحن رجال!
إحسان برهان ا‌لدین
2016-8-29 سلێمانی