له نێو تاڵی هه‌ستكردن به غه‌ریبی و، له‌و ساتانه‌ی هه‌ست به نامۆیی ده‌كه‌یت و مه‌ودای نێوان بنچینه‌كان و واقیع له ديد وژيانى خه‌ڵكی دا – به‌ڵكو له هزری بژارده‌شدا – ڕۆژ به ڕۆژ له يه‌كتر دوورتر ده‌كه‌ونه‌وه ، له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئارامگرتن و چاوه‌ڕوان كردنی پاداشتی خوایی، به شیرینی ئاسووده‌یی و دڵ جێگیربوون له‌سه‌ر حه‌ق – سه‌ره‌ڕای كه‌می هاوڕێبازان – پاداشت بدرێیته‌وه‌و، كاریگه‌ری ناله‌باروقورسى واقیع له‌سه‌ر دڵت كه‌م بێته‌وه و، به‌و هه‌سته فێنكه له‌سه‌ر گڕو گه‌رمى دڵت، قه‌ره‌بووی هه‌نووكه‌یی بكرێیته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-5-13 سلێمانی