هه‌ندێ جار له خۆم پرسیار ده‌كه‌م: ئه‌و مرۆڤه‌ی به ئیسلامه‌وه وابه‌سته نه‌بێت و ترسی خوا ودوا ڕۆژی نه‌بێت ، واته: پیرۆزییه‌ك نه‌بێت له ئه‌نجامدانی كاری هه‌ڵه و تاوان بیبه‌ستێته‌وه ، به‌ڵكو ته‌نها خودی خۆی به بێ باوه‌ڕبوون به هیچ به‌هایه‌كی پیرۆز بڕیار ده‌دات ، كه ئایا په‌یمانی هه‌بیت یان په‌یمان بشكێنێ ، ده‌ستپاك بێت یان ناپاك، درۆ بكات له پرسێكی دیاریكراودا یان ڕاستگۆ بێت ، هه‌موو بانگه‌شه جوانه‌كانی ته‌نها قسه‌ی زل و خه‌ڵك فریودان بن یان له‌گه‌ڵ خۆی و خه‌ڵكیدا ڕاستگۆ بێت دوور له هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی مادی ، ده‌رگای هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش له‌م گریمانه‌ی من باسی ده‌كه‌م كراوه‌یه ، به‌كورتی نازانم به چی پێوه‌رێك بڕیار له‌سه‌ر راستگۆیی و پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌دریت له كاتێكدا ئه‌و باوه‌ڕی به هیچ به‌هایه‌ك نییه جگه له به‌های به‌رژه‌وه‌ندی.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-5-16 سلێمانی