پێویسته موسوڵمان _ ئه‌گه‌ر خۆی به موسوڵمانێكی ته‌واو بزانێ – هه‌موو بڕیارێكی له‌ڕوناكی دینه‌كه‌یدا بێت ، كه پشتگیری كه‌س و لایه‌نێك ده‌كات یان دژایه‌تی ، كه‌كه‌سێكی خۆشده‌ویت یان ڕقی لیده‌بیته‌وه ، كه بڕیار ده‌دات هه‌ر كارێكی چاره‌نوس ساز ئه‌نجام بدات، هه‌مووی پێویسته له ژێر بنه‌ما گشتیه‌كانی دینه‌كه‌یدا بیت و وا نه‌زانێ ئیسلام ته‌نها نوێژ‌و ڕۆژووه و ئیتر ئازادی هه‌ڵبژارنی به خودی كه‌سه‌كه سپاردووه ! پرسێكیش هه‌یه پێی ده‌وتریت وه‌لاء و به‌راء ، وا ده‌زانم هه‌ندێك كاتێ بڕیارێكی دیاریكراو ئه‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه هه‌بێت ئه‌و بنه‌مایه له بیر ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا، له‌وانه‌شه هه‌ندێكیان هه‌ر له بنچینه‌وه ئه‌و پرسیه‌یان نه بیستبێ.
