به‌ده‌ر له بانگه‌شه و وێناكردن و ستایشكردنی خاوه‌نه‌كانی ، هه‌موو كارێكی ئیسلامی له سه‌ر ئاستی تاك و جه‌ماعه‌ت ، پێویسته وه‌كو ئه‌وه بێت كه خوای گه‌وره پێی رازی ئه‌بێت و داوای كردووه له قورئاندا ، به تایبه‌ت له بنه‌ما و بنچینه‌و هێڵه پانه‌كانی ئایینی خوا له بیروباوه‌ڕو وه‌لاء و براء و ماف و ئه‌ركه‌كانی یه‌كتاپه‌رستی و چه‌ندین باسی تر ، هه‌روه‌ها مه‌شخه‌ڵی دووه‌می ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی ڕێگای خۆیان و موسوڵمانان پێویسته سوننه‌ت بێت به‌و مه‌رجانه‌ی كه زانایانی فه‌رمووده دیاریان كردووه ، نه‌ك به‌م مه‌رجه تازانه‌ی كراونه‌ته پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی سوننه‌ت ، به بێ هه‌ڵبژاردن وگونجاندان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مووی یان هه‌ندێكی ، چی به زمانی گوفتار بیت یان به زمانی كردار ، له كارپێكردن وتێگه‌یشتنی ئه‌و بنه‌ما و بنچینانه‌شدا پێویسته پشت به تێگه‌شتنی زانایانی پێشینان ببه‌ستن له‌وانه‌ی كه ئوممه‌ت دانی به‌پێشه‌وایه‌تیاندا ناوه ، ئه‌گینا ئه‌و جۆره كاره هه‌موو پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گریت جگه له پێناسه‌ی كاری ئیسلامی نه‌بێت.
