به بێ كات دیاری كردنێكی پێش وه‌خت بینیم له ژێر چه‌ترێكدا دانیشتبوو ، له ڕۆخی ده‌ریای سپی‌دا چاودێری كوڕه‌زاكه‌ی ده‌كرد كه سه‌رقاڵی دروستكردنی ته‌لارێك بوو له خۆڵ! به گه‌رمی سڵاومان له یه‌كتر كرد وبهتهنیشتیهوه دانیشتم ، دوو به ساڵاچووی بێ ده‌نگ له ژێر چه‌تری پیریدا ، له ناكاو پێكه‌نی و وتی:
له‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێمه‌دا ژیان هیچ واتایه‌كی نیه ، بۆیه ڕێگه‌م بده به‌سه‌رهاتێكی دێرینت بۆ بگێڕمه‌وه ، ده‌ستی كرده باسكردنی به‌سه‌ر هاته‌كه و منیش به‌سه‌ر سامی گوێم بۆ ده‌گرت تاكو لێبویه‌وه ،له‌وكاته منیش وتم:
ئای له‌و زیانه گه‌وره‌یه ، هه‌لی ته‌مه‌نمان له ده‌ست چوو.
تێبینی: (ئه‌م چه‌ند دێڕه پارچه‌یه‌كه له یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌دیبێكی ناوداری عه‌ره‌ب ، به‌شێوازی هێما نووسیوێتی ومه‌به‌ستێكی تێدا هه‌یه ، بۆ تاقیكردنه‌وه وه‌رمگێڕاوه)
تێبینی٢ : (وشەی به‌ڕێكه‌وت گۆڕاوه بۆ به بێ كات دیاری كردنێكی پێش وه‌خت )