له‌وانه‌یه هه‌ركێ له بواری خۆیه‌وه ،یان له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه بتوانێ هه‌ندێ وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره گه‌ڵاڵه بكات ، من وه‌كو مامۆستایه‌كی زانكۆ ، كه پێویسته به‌شدار بم له‌به‌ره‌وپێشبردنی كوردستان له بواره‌كه‌ی خۆ‌مدا : به توێژینه‌وه ، به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ، به سیمیناری بابه‌تی ، به كۆڕگرتن و كتێب نووسین وكاری له‌و شێوه ، بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان ته‌گه‌ره‌م له ڕێگه‌دایه، زۆریشی په‌یوه‌ندی به مامه‌ڵه كردن هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌ی بۆ تاكی كورد درووست ده‌كرێت له نه‌بوونی موچه و كه‌می ئاو‌و كاره‌باو به‌نزین و غاز ..هتد كه بێگومان منیش ده‌گرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابووردوودا ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ره‌ی به‌نزین وغاز ونه‌وت وه‌ستاوم ، یان ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵ ده‌بم به دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو‌و موه‌لیده‌ی كاره‌با و هه‌ندێ پێویستی سه‌ره‌تایی تر ،(بێگومان ئه‌م قه‌یرانانه كاریگه‌ری ده‌روونیشی هه‌یه له سه‌رمان چونكه بیرده‌كه‌ینه‌وه و شیكاری بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ین) ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده خه‌ریكی نووسین وتوێژینه‌وه بوومایه ،له گه‌ڵ هه‌زاران مامۆستای تری زانكۆ كه به‌ده‌ست هه‌مان ئه‌م كێشانه‌وه ده‌ناڵێنن ، ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كان بواری بدایه‌ن بێگومان له بازنه‌ی پسپۆڕی خۆیاندا داهێنانیان ده‌كرد وزانكۆكانیان پێشده‌خست نه‌ك وه‌كو ئێستا كه پۆلێنی جیهانی زانكۆكانمان ده‌گاته سه‌رووی بیست و سێ هه‌زاری جیهانی!!؟..ئیتر تۆ خۆت ده‌توانیت كاریگه‌ری خراپی ئه‌م باره خراپه‌ی كوردستان له‌سه‌ر چینه جیا جیاكانی تر بهێنیته به‌رچاوی خۆت ، هاوكات ئه‌و گه‌نده‌ڵیه به‌رفراوانه‌ی كه وه‌كو ده‌ریا شه‌پۆل ده‌دات وبه به‌رچاوی خه‌ڵكیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت قۆناعی شكاندنی شه‌رم و ترسیش به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرا ، ئه‌و نایه‌كسانیه‌ی كه له موچه‌ی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر و پێژمه‌رگه‌یه‌ك له گه‌ڵ په‌رله‌مانتار ودادوه‌ر و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌م كوردستانه تێبینی ده‌كرێت..ئایا دوای ئه‌وه چاوه‌ڕوانی داهێنان و به‌ره‌و پێشبردنی كوردستان ده‌كرێت ،نه‌خێر تاكو دووسه‌د ساڵی تریش حال وا بڕوات و چاكسازی نه‌كرێت میترۆیه‌ك له هه‌ولێردا نابینی به چاو مه‌گه‌ر به خه‌و ، له‌به‌رانبه‌ریشدا خه‌ڵكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هیچیان نیه به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و ده‌سته‌وسانن ..ناچار ده‌بن له گه‌ڵ ئازار وخه‌مه‌كانیاندا كۆچ بكه‌ن ،ئیتر یان بگه‌نه تاراوگه‌یه‌ك كه به‌سه‌ربه‌رزی تێیدا بژین ، یان ببنه خۆراكی قرشه‌كانی ده‌ریا له داخی ئه‌م هه‌موو لێپرسراو و نابه‌رپرسانه‌ی كه داهاته‌كانی وڵات – به داهاتوویشه‌وه – به‌شیان ناكات.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-9-22 سلێمانی