هه‌رچه‌ند هه‌موو كه‌سێك ئازاده، به‌ڵام خۆزگه له فه‌یسبوك یه‌ك هاوڕێی وه‌همی یان خاوه‌ن ناوی خۆازراوت نه‌ده‌بوو..هه‌موویان با كه‌میش بن كه‌سی ڕاسته‌قینه بن خاوه‌نی هه‌ڵوێستی خۆیان بن ، ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڵێ یان نه‌خێر له به‌رپرسیارێتیه‌وه بێت ، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی لێ گرتی بزانی كێ ره‌خنه‌ت لێ ده‌گرێت ، ئه‌گه‌ر سوپاس و ستایشی كردی بزانی سوپاس وپێزانین بۆ كێ بگێڕیته‌وه ، ئه‌گه‌ر بوختانی بۆ كردیت و تۆمه‌تی خۆڕایی دایه پاڵت بزانیت كێ بوختانی بۆ كردویت،له هه‌ندێ حاڵه‌تی زۆر دیاریكراودا نه‌بێت كه پاساوی هه‌یه كه‌سیك خۆی بشارێته‌وه ، ئه‌گینا ئه‌وه كاره‌م پێ جوان نییه‌و به‌كێشه‌یه‌كی كه‌سێتی یان ده‌روونی یان كه‌می ئازایه‌تی وشتی له‌و جۆره ده‌یبینم.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-7 سلێمانی