ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی گه‌وره و بێ وێنه ده‌گێڕێت له گه‌وره كردن (وهه‌روه‌ها بچوك كردنی) كه‌سه‌كاندا ، له‌وانه‌یه كه‌سێك به‌مه‌به‌ستێكی دیاریكراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچی له‌باردا نه‌بێت ، یان له خراپه زیاتر هیچی له‌باردا نه‌بێت، بكرێت به پاڵه‌وانی سه‌رده‌می خۆی ، له‌وانه‌شه زانا و بلیمه‌تی ناوازه به دوورخستنه‌وه‌ی ڕوناكی له‌سه‌ری ببێته كه‌سێكی نامۆ‌و نه‌ناسراو، به‌داخه‌وه ئه‌م ڕاستیه باڵی به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سه‌كان وجومگه‌كانی ژیاندا كێشاوه ، له‌وانه بوارێكی زۆر هه‌ستیار له ئیسلامدا كه به خه‌ستی كه‌وتووه‌ته ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌وه ئه‌وه‌ش بریتیه له پێناسه‌ی زانا ، ڕاگه‌یاندن به پێی ئه‌وه‌ی هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆ نییه‌و هه‌میشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ، یان زمان حاڵی یه‌كێكه له پارته عه‌لمانیه‌كان ، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌ڵوێستیان له ئیسلام دیاره چۆنه ، بۆیه هه‌ركێ دڵنیا بن له كاركردنی له به‌رژه‌وه‌ندی ڕێڕه‌وی عه‌لمانی و لادانی له ڕێبازی ئیسلامی ڕاسته‌قینه فووی پێدا ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی بۆ درووست ده‌كه‌ن كه خۆیشی باوه‌ڕ بكات كه ئه‌و زانایه‌كی گه‌وره‌و كه‌سایه‌تیه‌كی ناوازه‌یه ، نازانێت(له‌وانه‌شه بزانێت) كه ئه‌وه پاداشتی لادانێتی له شه‌ریعه‌تی خوا‌و خه‌ڵاتی شێواندنی چه‌مكه‌كانه وه‌ریده‌گریت ، ئه‌گینا له كوێی دونیادا ڕوویداوه عه‌لمانیه‌ت به‌و هه‌موو دۆژمنایه‌تیه‌ی بۆ ئیسلام و موسوڵمانان ڕێز له زانایانی ئیسلام بگرێت و هه‌ڵوێست و به‌رهه‌مه‌كانی بنرخێنێ، به‌ڵام كاتێك ته‌ماشای مێژوو ده‌كه‌ین ده‌بینین داگیركه‌ری ئینگلیز كاتی خۆی به غه‌یری محمد عه‌بدو ڕازی نه‌بوو بكریت به موفتی ، محمدسعید رمضان البوطي ش به‌هه‌مان شێوه جێگای ڕێز‌و ته‌قدیری حافظ الأسد و به‌شاری كوڕی بوو تاكو ئه‌وكاته‌ی به‌و شێوه چووه لای په‌روه‌ردگاری خۆی..نمونه‌ش له‌و شێوه له ژماردن نایه‌ن ئه‌وه‌نده زۆرن ..ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێبازی ئیسلامی ڕاسته‌قینه ڕیده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌یانه‌ویت له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی عه‌لمانیه‌ته‌وه چی ئه‌و راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆ بێت یان سه‌ر به‌حكومه‌ت وحیزبه‌كان بێت یان سێبه‌ر بێت ،نه‌ك هه‌ر پشت گوێ ده‌خرین ، به‌ڵكو ناشیرینیش ده‌كرێن و تۆمه‌تیشیان بۆ درووستده‌كرێت و به زیان و بارێكی قورس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه داده‌نریت.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-13 سلێمانی