ئه‌كته‌ری میسری به ناوبانگ (نور الشریف) پێرێ 11-8-2015پاش به‌سه‌ر بردنی نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن له‌م دونیا ، كه په‌نجا ساڵی له‌و ته‌مه‌نه له نێو زه‌لكاوی نواندن و سینه‌مادا به‌سه‌ر برد ، ماڵ ئاوایی له‌م دونیایه كرد و به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ملی ڕێگای گرت!
(نور الشریف) كه له بنچینه‌دا ناوی محمد جابر محمد عبد الله یه ،له‌دایكبووی ساڵی 1946ز له قاهیره ،هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ(بوسی)دا كرد كه ئه‌كته‌رێكی میسری به‌ناوبانگه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه سنوورێك نه‌ما بۆ خوای گه‌وره نه‌یبه‌زێنێ ،دوكچیان هه‌یه به ناوی می و سارا. پاش ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێنا له په‌یمانگای باڵای هه‌نه‌ره‌كانی شانۆ له 1967ز ده‌ستی كرد به كاركردن وه‌كو ئه‌كته‌رێكی به‌توانا له بواره‌كانی هونه‌ردا له‌سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن و شانۆ و هه‌رچی بوارێكی تر كه خوای گه‌وره پێی ناخۆش بێت ، به بێ هیچ ماندووبوون وسست بوونێك له نێو ئه‌و بازنه پڕ له خه‌شم و قینی په‌روه‌ردگار ه‌دا، پشوو درێژانه له‌سه‌ره‌تای گه‌نجی تاكو هێرشی پیری هاته سه‌ری و لاوازی كرد هه‌ر به‌رده‌وام له بواری نواندندا بوو له سینه‌ما و به‌شه‌كانی تری (هونه‌ر).
خاوه‌نی زیاتر له 250 فلیمی سینه‌ماییه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك – له‌زۆربه‌ی زۆری‌دا – سنووری ڕه‌وشت و دینی تێدا نه‌پاراستووه‌و له‌وانه‌یه سه‌دان ساڵی تر هه‌ر ته‌ماشا بكرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی له گۆڕه‌كه‌یدا له پاداشته‌كانی بێ به‌ش نه‌بێت .
شایانی باسه (نور الشریف) هه‌ندێ كاری هونه‌ری ئیسلامیشی ئه‌نجامداوه ، وه‌كو بینینی ڕۆڵی عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ، كه‌له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا داوای كردبوو له كاتی مردنیدا دیمه‌نی مردنی عومه‌ر نمایش بكریت! ئه‌م ئه‌كته‌ره یه‌كێك بوو له خاوه‌ن زۆرترین به‌رهه‌می سینه‌مایی وه‌كو وتمان ، به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری بوو -به هاریكاری ئه‌كته‌ره‌كانی تر- له تێكدانی چه‌مكه ئیسلامی و ئاكاره جوانه‌كاندا به گشتی ، له ڕێگه‌ی فلیمه‌كانیه‌وه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ ڕه‌وشتی له نێو گه‌نجاندا و له زۆریك له‌و فلیمانه‌یدا به ڕاشكاوی گاڵته‌ی به به‌ها ئیسلامیه‌كان و دیارده‌كانی سوننه‌ت ده‌كرد به ئه‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمیه‌وه.
له 11-8-2015 پاش ململانێیه‌كی درێژ و سه‌خت له گه‌ڵ نه‌خۆشیدا ، نه‌یتوانی له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بگرێت و به ناچاری پرۆژه‌كانی به جێهێشت و بێ دواكه‌وتن وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاری دایه‌وه‌و وله‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانیدا كه به گشتی وتێكرا بریتی بوون له فلیمه‌كانی، به‌ره‌و لێپرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری ڕۆیشت.
جێگای ئاماژه بۆ كردنه له مه‌ڕاسیمی به خاك سپاردنه‌كه‌یدا ده‌سته‌یه‌ك له هاورێ به ئه‌مه‌كه‌كانی ئاماده‌ی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی بوون و هه‌ندێكیان نوێژیشیان له‌سه‌ر ی كرد ! له‌وانه: عادل إمام ، محمود یاسین ، یحیی الفخراني ، محمود عبدالعزیز ،رجا‌ء الجداوي ، شهیرة ،عزت العلایلي و ئه‌كته‌ری تریش.
لێره‌شدا پرسیار ده‌كه‌م ئه‌م داماوه بۆ وای به خۆی كرد و ته‌مه‌نی خۆی به‌م شێوازه به زایه‌دا و بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ بێ وچان نگرۆی خراپه‌ركاری و بێ ڕه‌وشتی بوو؟ئه‌وكاری كرد و ئێستاش ڕووبه‌ڕووی پاداشتی كاره‌كانی ده‌بێته‌وه( وقل اعملوا فسيرى الله عملكم ورسوله والمؤمنون وستردون إلى عالم الغيب والشهادة فينبئكم بما كنتم تعملون).
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-13 سلێمانی