جارێك (هارون الرشید) له كۆشكی خۆیدا و له كاتی حه‌وانه‌وه‌و ئاماده‌بوونی خواردنی خۆش و به‌دڵ و ده‌روونێكی پڕ له شادی ناردی به دواى (أبو العتاهیة) ی شاعیر و پێی وت: وه‌سفی ئه‌م خۆشگوزه‌رانییه بكه كه من تێیدام ، ئه‌ویش وتی:
عش ما بدا لك سالما … في ظل شاهقة القصور
يُسعى عليك بما اشتهيت … لدى الرواح إلى البكور
فإذا النفوس تقعقعت … عن ضيق حشرجة الصدور
فهناك تعلــم موقــنًا … مـــــا كنت إلا فــــي غـــــرور
واته: چه‌ندت حه‌ز لێیه به خۆشی و به سه‌لامه‌تی له سایه‌ی ئه‌م كۆشك و ته‌لاره دڵ ڕفێنه‌تدا بژی، ئه‌وه‌ی دڵت ئاره‌زووی ده‌كات به به‌یانیان و به ئێواران بۆت ئاماده ده‌كرێت، به‌ڵام كاتێك كار گه‌یشته سه‌ره‌مه‌رگ و گیان هاته بیناقاقات، ئه‌و كاته به دڵنیایی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌موو ئه‌و خۆشییه‌ی تێیدا بووی خۆفریودان و تراویلكه بوو. ئیتر هارون الرشید ده‌ستی كرد به گریان ، ڕاوێژكارێكى هارون وتی: ئایا خه‌لیفه بانگی تۆی كرد ئاوها غه‌مباری بكه‌یت؟ ئه‌و كاته هارون الرشید وتی: لێی گه‌ڕێ، ئه‌و ئێمه‌ی بینی له كوێره‌وه‌ریداین ، نه‌یویست ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رچاومان تاریك بكات.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-11-30 سلێمانی