ئه‌گه‌ر بێت و به زمانی ڕێژه‌و ژماره و واقیع قسه بكه‌ین ،دوور له عاتیفه‌و قسه‌ی زل و بانگه‌شه‌ی زه‌به‌لاح و بێ بنه‌ما، ده‌كرێت بوترێت:
ئه‌سته‌مه له درێژایی مێژوودا نه‌وه‌یه‌ك هه‌بووبێت بێ هه‌ڵوێست تر و سارد و سڕتر له موسوڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رانبه‌ر لێپرسراوێتیان وه‌كو موسوڵمان ، زۆرینه‌ی ڕه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر كڵاوی خۆیانه‌وه گرتووه نه‌وه‌ك با بیبا ،ته‌نها سه‌رقاڵی دابین كردنی خۆش گوزه‌رانین بۆ خۆیان و خانه‌واده‌یان، سه‌یر ئه‌وه‌یه به ده‌گمه‌ن ئه‌و ئاواته‌شیان دێته‌دی ، موسوڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه – به زۆری – بێ ئاگایه له : ئازاری براو خوشكه‌كانی كه له سه‌رانسه‌ری دونیادا له بۆرما ، ئیفریقیا ، چین ،ئێران ، زۆر شوینی تر، ئازار ده‌چێژن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و خوێنیان ده‌كرێته كاسه ، ته‌نانه‌ت به نزا و پاڕانه‌وه‌ش له‌وانه‌یه به پێویستی نه‌زانێ له‌گه‌ڵیان بێت! ئینجا هه‌میشه له هه‌ڵاتنێكی ڕاشكاوانه‌دایه له ئه‌ركه‌كانی وه‌كو موسوڵمانێك و له هه‌رچیه‌ك كه‌مترین زیانی بۆ ماڵ و حاڵی هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز فه‌رامۆشی ناكات به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی ،به‌ڵكو زێده‌ڕه‌وی تێدا نابینم ئه‌گه‌ر بڵێم ملیونه‌ها له موسوڵمانان نوێژیش ناكه‌ن وزه‌كاتیش ده‌رناهێنن و ڕۆژیش ناگرن و حه‌جیش نازانن واتای چی ئه‌گه‌یه‌نێ! وا ده‌زانن ئه‌ونده به‌سه كه له ناسنامه‌ی باری شارستانی موسوڵمان بیت ئیتر مافه‌كانت له لای خوا مسۆگه‌ره ، به داخه‌وه ئه‌وان وه‌كو نه‌مر هەڵس و كەوت دەكەن يان ئه‌گه‌ریش بمرن وه‌كو ئه‌وه‌ی دڵنیا كرابێتنه‌وه له قۆناغی پاش مردن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن ، له خه‌می خۆیاندان و به‌ده‌ر له‌وه‌ش با ئه‌م دونیا به‌وانه‌شه‌وه كه تێیدان لافاو ڕایانماڵێ ،وه‌كو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئێمه‌ی بۆ ڕۆزی په‌یدا كردن و دابین كردنی خۆشیه‌كانی ژیان درووست كردبێت و هیچی تر! نه‌وه‌یه‌ك ئه‌مه ئاكاره‌كانی بێت و به‌و شێوه دووره‌په‌رێز بیت له وابه‌سته‌كانی خۆی و له هه‌ڵگرتنی باری لێپرسراوێتی دینداری چۆن ده‌بێت لیستی داواكاریه‌كانی له په‌روه‌ردگاری ئه‌وه‌نده دوور‌و درێژ بن و هه‌میشه گله‌یی و بۆڵه‌ی ناڕاسته‌وخۆی له خوای گه‌وره هه‌بێت بۆ نزاكانیان یه‌كسه‌ر گیرا نابێت ، مه‌خابن ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له شوێنه‌واره‌كانی نه‌فامی وتێنه‌گه‌شتن كه باڵی ڕه‌شی كێشاوه به‌سه‌ر زۆرێك له موسوڵمانادا بێئه‌وه‌ی ئاگه‌دار بن یان هه‌ست به‌و كاره‌ساته بكه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-24 سلێمانی