مصائب قوم عند قوم فوائد..ئه‌م په‌نده عه‌ره‌بیه له واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستاندا به ڕوونی هاتووه‌ته‌دی.. له‌كاتێكدا خه‌ڵكی به گشتی له ژێر هه‌ندێ باری ناله‌باردا ده‌ناڵێنن كه‌سانێكی كه‌م نانی نه‌هامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌خۆن و هه‌رگیز حه‌زناكه‌ن ئه‌و هه‌وره ڕه‌شه له ئاسماندا لابچێت ، چونكه هه‌مان ئه‌ومه‌ینه‌تیه هۆكاری پاره كۆكردنه‌وه‌یه‌كی له سنوور به‌ده‌ری ئه‌وانه ، ئه‌وان بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و سوود وه‌رگرتن له ژیانی دژواری ئه‌م گه‌له سته‌م دیده ته‌نها پێویستیان به دوو هۆكاره : شه‌رم نه‌كردن(كه ئه‌و كێشه‌یان هه‌ر زوو چاره‌سه‌ر كرد) و بێ ده‌نگی خه‌ڵكی (ئه‌مه‌شیان هه‌ر مسۆگه‌ر بووه) ، ڕاسته و ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه ڕاسته: مصائب قوم عند قوم فوائد .
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-26 سلێمانی