ڕێژه‌یه‌ك له جیهانی فه‌یسبوك – ناڵێم هه‌مووی – وه‌همێكی په‌تیه ، مرۆڤه‌كان فریو ده‌دات و سه‌رقاڵیان ده‌كات و زۆر جار له كاروانی به‌رژه‌وه‌ندی دینی و كه‌سێتی و زانستی دوایان ده‌خات ، هیچ كات فه‌یسبوك راستی ده‌رخه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌سه‌كان نیه ، (نه له لای خۆیان و نه له لای خه‌ڵكی ش)یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مه‌رج نیه وا بێت ، هه‌میشه كه‌سه‌كان ، ڕووداوه‌كان ، ئاسته‌كان ، به‌ڵكو سیما و ڕواڵه‌ته‌كانیش، له ڕاستی خۆیان گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌ون ، فاكته‌ری درۆی ده‌مامكدار كه له كۆتاییدا خودی زۆرێك له خاوه‌ن ئه‌كاونته‌كانیش باوه‌ڕی پێ ده‌كه‌ن : هاوڕێی پێویست و هه‌میشه‌ییه ، كه‌م و كوڕییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی واقیع – له‌سه‌ر ئاستی كه‌سه‌كان ، هه‌واڵه‌كان ، ڕوداوه‌كان ، ڕواڵه‌ته‌كان ، بواره‌كانی تر – له فه‌یسبوك چاره‌سه‌ری هه‌یه و ئاسانه ، بۆیه كه به‌راورد ده‌كه‌یت له نێوان ئه‌و جیهانه‌ی كه له فه‌یسبوكدا ده‌یبینی له گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی ڕۆژانه تێیدا ده‌ژیت جیاوازی به‌رچاوو گه‌وره تێبینی ده‌كه‌یت .
من به خۆم هیچ كاتێك بازاڕی فه‌یسبوك م گه‌رم نه‌بووه‌و له توانایشمدا نیه گه‌رمی بكه‌م ، چونكه كه‌ره‌سته‌كانی له :مجاملة ، ڕازی كردنی خه‌ڵكی و ده‌سه‌ڵات وره‌وتی گشتی ،دابه‌شكردنی لایك به‌چه‌پ و ڕاستدا به هیوای مسۆگه‌ركردنی لایكه‌كانیان ، هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی وته‌نانه‌ت نوخبه، خۆ ده‌رخستن و خۆ گه‌وره كردن و هه‌ندێ ئه‌تیكێت و هونه‌ری تری په‌یوه‌ندیدار كه ده‌بنه مایه‌ی زۆری هاوڕێی لایك و كۆمێنت و شه‌یر ،، یان بوونیان نیه له لام، یان به هۆی ئه‌وه‌ی منیش مرۆڤێكی گوناهبارم له‌وانه‌یه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م لام بوونیان هه‌بێت.
به‌ڵام له كۆتاییدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌و كه‌ناڵێكی باشترم نییه به هۆی بێ لایه‌نی و نامۆیی هه‌ندێ گوتاره‌كانم كه ئه‌ویش له نامۆیی سوننه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ،فه‌یسبوك م به ده‌رگایه‌كی باش زانیوه – سه‌ره‌ڕای خراپیه‌كانی – بۆ گه‌یاندنی خێر و چاكه‌و بانگه‌وازی ئیسلام و ئاكاری جوان و وریاكردنه‌وه‌ی موسوڵمانان له بیری لار‌و چه‌وت ، به واتایه‌كی تر ئومێده‌وار بوومه ڕێگر بم له‌وه‌ی خۆڵ به نرخی زێڕ به موسوڵمانان بفرۆشرێت به‌و ئه‌ندازه‌ی له توانامدا بووبێت. تاكو ئێستا به شێوازێكی دیاری كرا‌و هه‌وڵم داوه خزمه‌ت بكه‌م ، چه‌ندین شێواز و بواری تریشم له به‌رنامه‌دایه ئه‌نجامی بده‌م ، ئه‌گه‌ر: ته‌مه‌ن بوارمان بدات و، ئه‌گه‌ر بتوانم به‌رده‌وام بم له‌م جیهانه كه وه‌كو وتم به‌شێكی زۆری وه‌همێكی په‌تیه و سه‌باره‌ت به خراپیه‌كانی هه‌ست به بێزارییه‌كی زۆرده‌كه‌م وزۆر له خۆم ده‌كه‌م بۆ مانه‌وه وگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نم .
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-28 سلێمانی