دیمه‌نی ئه‌و ئافره‌ته ڕۆژنامه‌نووسه له هنگاریا كه له و په‌نابه‌ره و مناڵه‌كه‌ی ده‌دات به هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی سه‌رسوڕمان نه‌بوو به‌لامه‌وه ، چونكه ئه‌و ئافره‌ته – و هه‌موو كه‌سێكی بێ دین – شتێك نییه له ناخیدا ڕێگر بێت له‌وه‌ی ئه‌و كاره و خراپتر له‌و كاره ئه‌نجام بدات ،ئینجا خودی ویژدانیش به‌هایه‌كی ڕێژه‌ییه هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر ڕێگری ئایین نه‌بێت ناچار نییه پێوه‌ی پابه‌ند بێت تاكو كۆتایی ! ئه‌وروپا له ڕووی زانستی په‌تی و شارستانیه‌ته‌وه پێشكه‌وتوون ، به‌ڵام له ڕووی ئاكار و واتاییه‌وه زۆر دواكه‌وتوون ، مێژووی دێرین ونوێیان ئه‌وڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ ، ئه‌مریكاش به‌و لاپه‌ڕه ڕه‌شانه‌ی له بواری مافی مرۆڤدا تۆماری كردووه له گه‌ڵ ڕه‌ش پێست و ڕه‌نگه‌كانی تر ، پێشه‌نگێكی ڕاسته‌قینه و سه‌رمه‌شقێكی شاییسته‌یه بۆ ڕۆژئاواییه‌كان به گشتی ، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گریشه كه هه‌رچی ده‌وترێت سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له بنچینه‌دا ئاكارێكی ره‌سه‌ن نییه له ناخیاندا ، له‌وانه‌یه ته‌نها باسی ئه‌ڵمانیا – كه ئێستا بووه‌ته هیواو ئاواتی ئاواره‌كان – به‌س بێت وه‌كو به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كه ڕژێمی سه‌دامی له هه‌شتاكاندا پڕچه‌كی كیمیاوی كرد بۆ كوشتنی گه‌له‌كه‌ی خۆی ، ئه‌وانه‌ی ئه‌وكاته هه‌ر ئه‌مانه‌ی ئێستان ،به‌ڵكو نموونه‌و سه‌رانیانن ، بۆیه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ میكانیزمێكی شارستانیه كاری پیده‌كه‌ن له مه‌ڕ بره‌ودانیان به پێشكه‌وتنی ژیار له ڕۆژئاوادا ، به‌ڵام هه‌رگیز به‌هایه‌كی راسته‌قینه نییه‌و هه‌ر كاتێك به پێویستی بزانن – له‌سه‌ر ئاستی تاك و حكومه‌ت – مافی مرۆڤ_ مرۆڤه‌كانی تر – ده‌خه‌نه ژێر پێڵاوه‌كانیان و ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕاستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی خۆیان.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-9-9 سلێمانی