ڕيكلامى تۆقێنه‌ر بۆ ڕێگرتن له نه‌خێر!
پرسيارێكى ساده:
بۆچى له ناكاو ده‌نگدان و ده‌نگ نه‌دان بۆ ڕيفراندۆم به‌سترايه‌وه به مه‌سه‌له‌ى هاتن و نه‌هاتنى شيعه‌و حه‌شدى شه‌عبى بۆ داگيركردنى كوردستان، يه‌عنى ئه‌گه‌ر بڵێى به‌ڵێ ئه‌وه حوكمى كوردى به‌رده‌وامى ئه‌بێت وژانى ڕيفراندۆميش ده‌وڵه‌تيكى لي ئه‌كه‌وێته‌وه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێيت نه‌خێر ئه‌و نه‌خێره‌ته يه‌كسانه به هاتنى حه‌شدى شه‌عبى و ئيتر جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وايى كورستان به‌ده‌سته‌وه ئه‌گرن! ئه‌ى ئه‌مه چاره‌كه سه‌ده‌يه‌كه چاوه‌ڕێى چييان بوو نه‌هاتن داگيرمان بكه‌ن؟!
به‌ڵكو ئه‌وه ڕيكلامى ڕيفراندۆمه وهه‌رگيز شيعه‌و حه‌شدى شه‌عبى نه توانا و – بگره نه ويستى ئه‌وه‌شيان هه‌يه – كوردستان داگير بكه‌ن و ئه‌و باسه له كوله‌كه‌ى ته‌ڕيشدا نييه و جيهانيش له‌مه‌سه‌له‌يه‌كى وا ده‌سته‌وسان نابێت و نه خه‌ڵكى كوردستانيش ئه‌وه قبوڵ ئه‌كه‌ن، نه‌شتى وايش هه‌رگيز ڕوو ئه‌دات.
ئه‌وه ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌كانه ئه‌و ڕيكلامه تۆقێنه‌ره‌يان درووست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بڵێيت حه‌شدى شه‌عبى باشه يان كورده‌كه‌ى خۆمان؟ طبعا كورده‌كه‌ى خۆمان باشة ! ده‌ى كه‌واته نه‌كه‌ى بڵێى نه‌خێر بۆ ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نه‌يه‌ن و نه‌مانكه‌ن به كوێله خۆيان..عش رجبا تر عجبا.
إحسان برهان الدين
2017-9-19 سلێمانى
