خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى قسه‌ى حه‌قى پێ ناكرێت!
ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سێتى وحيزبى و فه‌رمى هه‌بوو كه دڵى لاى پاراستنى بوو و، مه‌به‌ستى بوو زيانى پێ نه‌گات، له به‌رپرسيارێتى فه‌رمانگه‌يه‌كى بچووك و پێش نوێژى و تارخوێنى مزگه‌وتێك وبه‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌يه‌كه‌وه بيگره، تاكو ده‌گاته به‌رپرسيارێتى گه‌وره كه داهاتى پاره‌و پێگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى باشيان هه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌ندامانى حيزبى سياسى و كۆمپانياى بازرگانى و..هتد، ئه‌مانه – زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت – قسه‌ى حه‌ق وڕاستييان پي ناوترێت و، هه‌رگيز دڵى ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكيشيان پي ناشكێت و، هه‌ميشه هاوئاواز ئه‌بن له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌ق و ناحه‌قێكى ئه‌واندا، ناچارن له‌به‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندييانه‌ى كه هه‌يانه، بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌و مزگه‌وت وقوتابخانه‌و پله‌و پايه‌كه‌ى له‌ده‌ست نه‌چێت؛ ڕ‌ازى كردنى ده‌سه‌ڵات بكه‌ن به ئامانجێكى پيرۆز وهه‌ر به‌زۆر جارى وا هه‌يه خه‌ريكه قه‌ناعه‌ت به‌خۆيشيان ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌به‌ر دڵسۆزييان بۆ ئه‌وان، نه‌خێر، به‌ڵكو له‌به‌ر په‌رۆش بوونيان له‌سه‌ر ئه‌و ئيمتياز و به‌رپرسيارێتييه‌ى كه هه‌يانه،، وه‌كو ده‌ڵێن نه‌وه‌ك زيانى بۆ په‌زه‌كان هه‌بێت.
إحسان برهان الدين
2017-9-21 سلێمانى
