به‌سته له‌سه‌ر حه‌ق بيت و نيه‌تت بۆ خوا بێت
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ت له واقيعى خه‌ڵكى گرت له‌به‌ر خوا وله‌ڕۆشنايى شه‌رعى خوا، چاوه‌ڕوان به بتكه‌نه نيشانى تۆمه‌ت و بوهتان و خۆڵ له‌چاو كردنى ئه‌وانه‌ى بيرناكه‌نه‌وه،گرنگ ئه‌وه‌يه ره‌خنه‌كه‌ت له‌به‌ر خوا بوو بێ ئيتر بێ باك به له‌وه‌ى كه‌سێك له‌به‌ر نه‌فسى خۆى هێرشت ده‌كاته سه‌ر، (إنْ نَقَدْتَ الناسَ نَقَدُوكَ ، وإنْ تركتَهم لم يَتركوك ، وإن هَرَبْتَ منهم أَدْرَكوك) ئه‌م شوێنه‌واره به چه‌ند شێوه‌يه‌ك له (أبو الدرداء) ده‌يگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ى لێره باسم كرد يه‌كێكه له‌و ڕيوايه‌تانه؛ واته: ئه‌گه‌ر ره‌خنه له خه‌ڵكى بگريت، با ڕه‌خنه‌كه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تێكى حه‌قيش بێت كه ئه‌وان تێكه‌وتبێتن وسنوورى شه‌رعيان به‌زاندبێت تێيدا، ئاماده نين ملت بۆ بده‌ن و دان به‌ناحه‌قى خۆيان‌دا بنه‌ن وبڵێن قسه‌كه‌ت ڕاسته وڕه‌خنه‌كه‌ت وه‌رگرن وببێته مايه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌يان له‌و ناحه‌قى وسنور به‌زاندنه، به‌ڵكو ئه‌وانيش وێڕاى سووربوونيان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌يان و له‌جياتى ئه‌وه‌ى به‌خۆياندا بچنه‌وه‌و داواى لێبوردن له‌خوا بكه‌ن له پشتگيرى ناحه‌ق وخۆخه‌ڵه‌تاندنيان، ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گرن و به‌ناحه‌قيش بێت شتێكت لێ ئه‌دۆزنه‌وه حه‌قى خۆيانت لێ بسێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وازيشيان لێ بهينێت ئه‌وان هه‌ر وازت لێ ناهێنن، لێشيان هه‌ڵبێيت هه‌ر فريات ده‌كه‌ون وله نيه‌تتدا تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى ترسى خوا وچاودێرى ويژدان وه‌لا ده‌نه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌يه نه‌فسى خۆيان سه‌ربخه‌ن.
نيه له‌وه ناشيرينتر بزانيت ئه‌و قسه ئه‌يكه‌يت ناحه‌قه‌و هه‌ر بيكه‌يت، نيشه له‌وه خۆشتر ڕه‌خنه‌يه‌ك له‌به‌ر خواى گه‌وره بيگريت و له‌سه‌رى قسه‌ت پي بكرێت و هێرشت بكرێته سه‌ر وله زاهيرو ناخت‌دا تۆمه‌تبار بكرێيت، خۆشێكه‌شى له‌وه‌دايه خواى گه‌وره ئاگاداره له‌نيه‌تت وتۆ له‌به‌ر ئه‌و و به‌به‌ڵگه‌ى ئاشكراى شه‌رعه‌كه‌ى ڕه‌خنه‌ت گرتووه، ڕه‌خنه‌شت له‌سه‌ر پشكى نه‌فس وئێره‌يى وشكاندنه‌وه‌ى كه‌سێتى لێ گيراوه، بۆيه جێگاى خۆيه‌تى خۆشحاڵ بيت.
إحسان برهان الدين
2017-9-22 سلێمانى