دروشمه‌كانمان گه‌وره‌يه ونوێژه‌كانمان هه‌ڵه‌يه!
بۆنه‌يه‌كى زانستى ئه‌كاديمى له گه‌ڵ بيرمه‌ندو نووسه‌رێكى ناودارى كورد كۆى كردمه‌وه، له كاتى نوێژ بێ هيچ مه‌به‌ستێك ته‌ماشاى ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌م كرد له مزگه‌وتى ئه‌و جێگه‌ى كۆى كردبووينه‌وه نوێژى ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخ و سه‌رسوڕمان بوو به‌لامه‌وه ئه‌وه بوو، ئه‌و كه‌سايه‌تييه نوێژه‌كه‌ى هه‌ڵه‌ى زۆرى تێدابوو،ته‌نانه‌ت ته‌ماشاى ئه‌و نوێژخوێنانه‌ى به‌رانبه‌رى خۆى ده‌كرد و چاوى به ناوياندا سوڕئه‌دا، به‌كورتى نه‌يده‌زانى به جوانى نوێژ بكات، من ته‌نها ڕواڵه‌تى نوێژه‌كه‌م بينى وگوێم لێ نه‌بوو چۆن سوڕه‌تى فاتيحه‌و وێرده‌كانى نێو نوێژه‌كه‌ى ده‌خوێنێت، سه‌رم له‌وه سوڕما ئه‌م پياوه خوێندنه‌وه زۆره‌كانى دياره فه‌رمووده‌و فيقهى به كه‌مى گرتووه‌ته‌وه! پرسياريشم له خۆم كرد: باشه ئه‌و كه‌سايه‌تييه ناوداره‌و خاوه‌نى چه‌ندين كتێبه كه باس له كێشه‌ى ئيسلام و موسوڵمانان ده‌كات له‌م سه‌رده‌مه ، ئايا بۆ ده‌بێت نه‌زانێت نوێژ به باشى بكات، ئايا مه‌سه‌له‌ى نوێژ له ئيسلام‌دا ئه‌وه‌نده بێ بايه‌خه به‌و شێوه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ى ئيتر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ سێ جار نوێژه‌كه‌ى به خه‌لادى كورى ڕافيع دووباره كرده‌وه وه‌كو له فه‌رمووده‌ى (المسيء في صلاته ) دا هاتووه، ئه‌ى فه‌رمووده‌ى ( وجعلت قرة عيني في الصلاة ) چى په‌يامێكى له خۆ گرتووه بۆمان، سه‌ربارى فه‌رمووده‌يه‌كى زۆريش كه ئه‌و په‌ڕى بايه‌خى تێدا به‌دى ده‌كرێت به نوێژ له ته‌كبيره‌ى ئيحرامه‌وه تاكو سه‌لامدانه‌وه، له ڕاستيدا ئه‌وه كێشه‌ى زۆربه‌ى موسوڵمانانى لاى خۆمانه كه گوێ له كاميان بگريت قسه‌ى گه‌وره‌و و دروشمى زلى له ئاستێكى پێشكه‌وتوودا لێ ده‌بيسيت،به‌ڵام كه ته‌ماشاى نوێژه‌كه‌ى ده‌كه‌يت لێدوان له بێ ئاگايى ئه‌و ئه‌دات له فه‌رمووده‌و شه‌رع ، جا نوێژ كه كۆڵه‌كه‌ى دينه‌و پێغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلم وه‌كو گلێنه‌ى چاوى خۆى ته‌ماشاى كردووه، ئێمه بايه‌خى پێ نه‌ده‌ين، چۆن بايه‌خ به عيباداته‌كانى تر ئه‌ده‌ين كه نوێژ له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه‌يه، له ڕاستيدا ئه‌وه خۆى له له خۆي‌دا يه‌كێكه له هۆكاره‌كانى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئابڵۆقه‌ى موسوڵمانانى داوه وپێوه‌ى ئه‌ناڵێنين، گه‌ر باوه‌ڕ ناكه‌يت گوزه‌رێك به نێو كتێبه‌كانى فه‌رمووده‌و و لێكدانه‌وه‌كانيان له لايان زانايان بكه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌زنى نوێژ و ئاستى بايه‌خدانى زانايان و موسوڵمانانت به گشتى بۆ ده‌ركه‌وێت به نوێژ، من له باسكردنى ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌وه‌نده‌ى مه‌به‌ستم واتا و ڕه‌هه‌نده نه‌خوازراوه‌كانێتى، مه‌به‌ستم ته‌ماشاكردنى پرسه‌كه نييه وه‌كو پرسێكى ديارى كراوى په‌تى.
إحسان برهان الدين
2017-9-30 سلێمانى