به‌ڵێ و نه‌خێر له لاى خوا لێپرسراوێتى به دواوه‌يه
له مه‌سه‌له‌ى ڕيفراندۆمدا – به ده‌ر له هه‌موو ئه‌و خراپيانه‌ى به‌ره‌ى نه‌خێر باسى ده‌كه‌ن كه به‌ره‌يه‌كى فراوانه له ناو كۆمه‌ڵگادا – له ڕوانگه‌يه‌كى تره‌وه گوتارم بۆ هه‌موو كه‌سێك له كوردستاندا خۆى به موسوڵمان بزانێت پێش ئه‌وه‌ى خۆى به كورد بزانێت ئه‌مه‌يه:
ئه‌م پرسه پرسێكى گه‌وره‌و چاره‌نووس سازه، ئه‌و جۆره پرسانه‌ش (موسوڵمان) له ڕۆشنايى دينه‌كه‌يدا پێويسته بڕيارى لێ بدات، بۆيه پێش ئه‌وه‌ى ده‌نگ به به‌ڵێ يان به نه‌خێر بده‌يت، پێويسته بير له‌وه بكه‌يته‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ى تۆ ده‌نگى بۆ ئه‌ده‌يت كه سبه‌ينێ درووست بوو، ئايا ڕازييه به ئيسلام له ژيانى خه‌ڵكيدا حوكم بكات؟ ئايا فه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى تێدا جێبه‌جێ ئه‌كرێت؟ ئايا له بوارى سياسه‌ت وحوكم وكۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى وبواره‌كانى تردا هيچ گرنگييه‌ك به بڕياره‌كانى قورئان و سوننه‌ت ئه‌درێت وڕێز له سنوره‌كانى ئايينى ئيسلام به گشتى ده‌گيردرێت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى ئه‌م پرسيارانه – ناڵێم سه‌د له‌سه‌د به‌ڵام به ڕێژه‌يه‌كى به‌رچاو – به‌ڵێ بوو، ئه‌بێت وه‌ڵامت بۆ ڕيفراندۆم به‌ڵێ بێت، ئه‌گه‌ريش له‌و ده‌وڵه‌ته‌ى دروست ده‌كرێت ئايينى ئيسلام ته‌نها دروشمێكى به‌تاڵكراو بوو له ناوه‌ڕۆك وياسا ده‌ستكرده‌كانى مرۆڤه‌كان په‌سه‌ند كراوه سه‌ر حوكمى خوا وئيسلام وه‌كو جه‌وهه‌ر له واقيعى خه‌ڵكى دوورخرايه‌وه له‌و حاڵه‌ته نابێت وه‌ڵامت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ڵێ بێت، چونكه كاره‌كه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت تۆ به‌ڵێت بۆ لاوازكردنى دينى خوا كردووه وتۆيش به‌شدار ئه‌بيت له‌وه‌ى كه درووست ده‌بێت، لێره‌شدا پرسێكى تر دێته پێشه‌وه ئه‌ويش سۆزى نه‌ته‌وايه‌تى و مافى كوردايه‌تيه به‌سه‌رمانه‌وه، وه‌ڵاميش ئه‌وه‌يه ئێمه شانازى به‌وه ده‌كه‌ين خواى گه‌وره به كورد دروستى كردوين وه‌كو موسوڵمانى كورد حه‌ز ئه‌كه‌ين ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تێك بێت به‌ڕاسته‌وه به ئيسلام ڕ‌ازى بێت و به دينى خوا ڕ‌ازى بێت حوكمى بكات ، مافى دينه‌كه‌مان له‌سه‌رمان زۆرتره له مافى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌سه‌رمانه‌وه، يه‌كه‌م جار موسوڵمانين و ئينجا كوردين، هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌م قسه‌ى بۆ كردى يان نه‌زانه به دينى خوا – به‌ده‌ر له ناو ونازناوو جل و به‌رگى ئايينى – يان به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى هه‌يه و بانگه‌شه‌و ڕيكلامى بۆ ئه‌و ڕيفراندۆمه له ڕاستيدا بانگه‌شه‌و ڕيكلامه بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كه‌ى خۆى و په‌يوه‌ندى به ده‌وڵه‌تى كورديه‌وه نييه، يان لاده‌رو گومڕايه و له ڕێباز‌و فكر و تصور ى ئيسلام لايداوه‌و – هه‌روه‌كو عه‌لمانييه‌كان – وا ئه‌زانێت دين په‌يوه‌ندييه‌كى كه‌سێتييه له نێوان كه‌سه‌كان و په‌روه‌ردگارياندا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه ئايين هيچ جێ پێيه‌كى نابێت بۆ بكرێته‌وه له‌وه زياتر، ئه‌م جۆره بيركردنه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ له كه‌سانێك ئه‌بيسرێت كه گوايه بانگه‌شه‌ى ديندارى ئه‌كه‌ن و پێشه‌نگى خه‌ڵكن،به‌ڵام هه‌ستى نه‌ته‌وايه‌تى زاڵ بووه‌ته سه‌رياندا زياتر له هه‌ستى ديندارى و گوتاريان له گه‌ڵ گوتارى عه‌لمانى و ليبرالى و ته‌نانه‌ت ماركسييه‌كانيشدا له‌م پرسه يه‌ك گوتاره به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌موومان كوردين و دين مه‌سه‌له‌يه‌كى كه‌سێتييه و په‌يوه‌ندى به سياسه‌ت و ئه‌م جۆره باسانه‌وه نييه! ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ى نه‌ته‌وايه‌تييه‌وه ڕاست بێت، له‌ڕوانگه‌ى دينى ئيسلامه‌وه هه‌رگيز ڕاست نييه‌و له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى سه‌ره‌كى ئيسلام تێك ده‌گيرێت.
إحسان برهان الدين
2017-8-7 سلێمانى

Nature Sky Mountain Green River Landscape Ocean Sea Wallpaper For Android