قسه‌ى حه‌قت پێ ناكرێت تۆمه‌تيش بۆ خوێنكارانى سودان مه‌كه
تۆمه‌تباركردنى ئه‌وانه‌ى له سودان بڕوانامه‌ى باڵايان به‌ده‌ست هێناوه – له لايه‌ن مامۆستايه‌كى ئايينيه‌وه – به‌وه‌ى كه بير‌ى توندڕه‌وييان له‌گه‌ڵ خۆيان هێناوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شايه‌تييه‌كى ناحه‌ق و بوهتانێكى بێ بنه‌ما وبێ به‌ڵگه‌يه، خۆ نزيك كردنه‌وه‌يه‌كى ناشيرينيشه له ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر حيسابى ئه‌و چينه تۆمه‌ت بۆ كراوه، هاوئاهه‌نگيشه له گه‌ل چه‌ند تۆمه‌تێكى بێ بنه‌ماى تر‌ى هه‌ندێ له ليبرالييه‌كانى كوردستان كه ئه‌وان ئيسلاميان له‌بنه‌ماوه پێ توندوتيژييه.
له جياتى ئه‌وه‌ى دوو وشه‌ى حه‌قى له‌و شوينه‌دا بوتايه كه چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر مينبه‌ره‌وه دووباره‌يان ده‌كاته‌وه‌و، ودين و ويژدانى خۆى پێ ئاسووده بكردايه، كه چى هه‌ندێ قسه‌ى لا به‌لاى نه‌رمى زۆر جياواز له ئوسلوبى خۆى له‌وێدا كرد، كه تێيدا له پشتگيريكردنى ئه‌وانه‌ى كه پێشتر ڕه‌خنه‌ى ليده‌گرتن زياتر هيچى پێ نه‌بوو بۆ ئه‌و جێگه‌يه،كه له‌ڕاستيدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه هه‌لێكى زێڕين بوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستگۆيى ڕه‌خنه‌ى چه‌ند ساڵه‌ى خۆى له ده‌سه‌ڵات بسه‌لماندايه.
له هه‌موويشى خراپترئه‌وه‌يه – به بێ هيچ موناسه‌به‌يه‌ك – باسى خويندكارانى سودان و ماليزياى هێنايه ناوه‌وه‌و تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ كردن كه بير‌ى توند‌و تيژييان هێناوه‌ته كوردستان و پێشنيارى كرد كه زانكۆيه‌كى ئيسلامى بكرێته‌وه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ڕێگر له‌وه‌ى خوێنداران چيدى نه‌ڕۆن بۆ سودان و ماليزيا وتوندڕه‌وى له‌گه‌ل خۆيان بۆ كوردستان بهێننه‌وه، كه خۆى چاك ده‌زانێت ئه‌وان له‌و تۆمه‌ته دوورن، له كاتێكدا كه ئه‌و هيچ نه‌بيت له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌و كاديرانه‌ى خۆيان كه ده‌رچووى سودانن، ده‌بوو دژى ئه‌و تۆمه‌ته‌ى نه‌يارانى ئيسلام بوه‌ستايه‌ته‌وه به‌ڵام لێى تيكچوو و پشتگيرى كرد!
من بڕوانامه‌ى باڵام له وڵاتى سودان هێناوه‌و خواى گه‌وره ئه‌كه‌م به شايه‌ت له‌سه‌ر ڕاستى قسه‌كانم و ئه‌ڵێم:
ئه‌و تۆمه‌ته‌ى تۆ له‌به‌رده‌م به‌رزترين ده‌سه‌ڵاتدارى كوردستاندا كردت سه‌دو هه‌شتا پله پێچه‌وانه‌ى ڕاستييه، له دوو ساڵى هاتوچۆمدا بۆ ئه‌و وڵاته، به‌دياريكراويش بۆ شارى خه‌رتووم كه پايته‌ختى سودانه، هه‌رگيز نه له زانكۆ،كه يه‌ك ساڵى ته‌واو ئێمه كۆرساتمان خويند و په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ل خويندكارانى سودان و وڵاتانى تر هه‌بوو، هه‌روه‌ها په‌وه‌نديمان له‌گه‌ل مامۆستايانمان هه‌بوون كه نموونه‌ى خاكى بوون و مامه‌ڵه‌ى جوان بون، نه له مزگه‌وت نه له گه‌ڕه‌ك ، نه له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵى خه‌ڵكيدا، نه‌مان بينى ونه‌مان بيست هانى ئێمه بده‌ن، يان ته‌نانه‌ت له‌ناو خۆيشياندا باسى توند و تيژى و ئه‌و جۆره باسانه بكه‌ن، چونكه ئه‌وان به سروشتيان زۆر هێمن و بێ ده‌نگ وبي وه‌ين، هه‌ر وه‌كو ئێوه‌ن ته‌قريبه‌ن، ته‌نانه‌ت كاتێك كێشه‌يان له‌گه‌ڵ مه‌سيحييه‌كاندا بوو، نيوه‌ى وڵاته‌كه‌يان ته‌سليمى ئه‌وان كرد.
خوێندكارانى حيزبه‌كه‌ى تۆش ته‌لارێكى چه‌ند نهۆمييان گرتبوو له خرطوم ئه‌وه‌نده زۆر بوون،من خۆم په‌يوه‌ندى برايانه‌م له‌گه‌ڵيان هه‌بوو وسه‌ردانم ده‌كردن، ئه‌و ته‌لاره‌ى كه خۆيشم تێيدا بووم ده‌ورى هه‌شتا خوێنكارى ماسته‌رو دوكتۆرا بووين، ته‌نها بايه‌خمان به ئه‌ركه زانستيه‌كانى خۆمان ده‌دا، له‌وه زياتر كاتمان بوايه بۆ زانسته شه‌رعييه‌كان و ئيجازه‌ى قورئانخوێندن وهه‌ندي چالاكى زانستى په‌تى به‌سه‌رمان ده‌برد.
ئينجا بيرت ده‌خه‌مه‌وه كه ئێوه له بنچينه‌وه ده‌رگاى خوێندنتان له سودان كرده‌وه و، پێشه‌نگ بوون له‌و بواره‌دا، ئيتر بۆچى ئه‌بێت له‌و كۆڕه‌دا له گه‌ل باسى حه‌شدى شه‌عبى خويندكاره‌كانى سودانت وه‌كو سه‌رچاوه‌يه‌كى توندوتيژى هاوشانى ئه‌وان بير بكه‌وێته‌وه.
موسوڵمانانى سودان به گشتى يان سۆفى مه‌شربن، يان ئيخوانن،يان أنصار السنة ن كه وه‌كو سه‌له‌فيه‌كانى لا خۆمانن، حيزبييه‌كانيشيان سه‌ر به حيزبى ده‌سه‌ڵاتدارن كه عومه‌ر به‌شير سه‌ركرده‌يه‌تى و له گه‌ل هه‌ندێ موعاره‌زه‌ى قه‌ومى و ماركسى..
خه‌ڵكيش به‌شێوه‌يه‌ك گشتى سۆزيان بۆ لاى ئايينى ئيسلامه‌و و وابه‌سته‌ن به مزگه‌وت وخاوه‌ن هيچ فكرێكى ديارى كرا‌و نين، ئيتر ئه‌مه چى حيكمه‌تێكى تێدايه ئه‌م بوهتانه بۆ ئه‌و خوێندكارانه بكرێت ، دياره له هه‌يبه‌تى شوينه‌كه‌ت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكدا له بيرت چووه كه خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (ما يلفظ من قول الا لديه رقيب عتيد).
قسه‌ى حه‌قمان لێتان ناوێت،داهاتوويش ئه‌يسلمێنێت ئه‌و قسانه‌ت چ نهينى و نرخێكى بووه، به‌ڵام به‌سه‌ر ئێمه‌شه‌وه خۆتان مه‌كه‌ن به حه‌كيم و دانا وقسه‌ى زل وتۆمه‌تى بێ بنه‌مامان بۆ بكه‌ن له‌به‌رده‌م سوڵتاندا ، پيرۆزت بێت به ته‌ماى هه‌رچييه‌ك هه‌يت، نه‌ك بۆ وه‌زير ئه‌وقافى به‌ڵكو خۆت بۆ سه‌رۆك هه‌ريميش هه‌ڵبژێريت ئه‌وه كێشه‌ى ئێمه نييه، به‌ڵام هيچ كات ئه‌وه مافى تۆ نييه بوختانمان بۆ بكه‌يت كه خوێندكارانى سودان بير‌ى توند‌و تيژيييان هاورده‌ى كوردستان كردووه، ئه‌زانم يه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامت ناده‌نه‌وه ، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ريانه وواجبى سه‌رشانيانه شايه‌تى حه‌ق بده‌ن، به‌ڵام پێم باشه هه‌موو كه‌سێك له‌وانه‌ى كه له سودان بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دوكتۆرايان هێناوه شايه‌تى خۆيان بده‌ن ، يان بڵێن ڕاسته قسه‌كانى ، يان بڵێن نه‌خێر بوختانێكى بێ بنه‌مايه.
له كۆتاييدا به‌و مامۆستايه ده‌ڵێم:
تۆ چه‌ند ساڵه گڕكانى ڕه‌خنه‌ت جارى وا بوو خه‌ريك بوو له‌سه‌ر مينبه‌ره‌كه‌ته‌وه نوێژخوێنانيش بسوتێنيت، خه‌ڵكى هه‌ر فرياى گريان و خۆخواردن ئه‌كه‌وتن له خوتبه ئاگرينه‌كانت، به‌و گومانه باشه‌ى كه پێتمان هه‌بوو كه حه‌زت له وتنى قسه‌ى حه‌ق هه‌يه، ته‌نانه‌ت جاران وه‌كو نوكته ئه‌يانوت مامۆستا فڵان يه‌كگرتووه به‌ڵام بزوێنه‌رى حه‌ره‌كه‌ى لێ به‌ستراوه! كه له دانيشتنه‌كه‌ى به‌رزانى تۆمان بينى وامان زانى له وتنى حه‌ق و به‌رگر له خه‌ڵكى ڕه‌ش و ڕووت العز بن عبد السلام مان بير ئه‌خه‌يه‌وه، كه‌چى كه‌سى له‌و جۆره‌ت بيرنه‌خستينه‌وه‌و به خزمى ئه‌و پياويشت نه‌ده‌كرد كه به خوتبه‌كانى حه‌ماسه‌تى له نوێژخوێناندا درووست ده‌كرد وفێرى وتنى قسه‌ى حه‌قى ئه‌كردن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ئه‌ڵێن له‌وانه‌يه سيحرت لێ كرابێت له‌وێ كه سه‌دو هه‌شتا پله گوتارى خۆتت گۆڕى! وێڕاى ئه‌وه‌ش كه ئه‌وه په‌يوه‌ندى به قيامه‌تى خۆت و ميسداقييه‌تت هه‌يه له‌گه‌ل ئه‌ندامانى حيزبه‌كه‌ت و نوێژخوێنانى مزگه‌وته‌كه‌ت و په‌يوه‌ندى به ئێمه‌وه نييه، وێڕاى ئه‌وه‌ش به بێ هيچ موناسه‌به‌يه‌ك ويشايه‌تێكى ناحه‌قت له‌لاى ئه‌و سوڵتانه كرد له‌سه‌ر ئه‌و خوێنكارانه‌ى خويندنيان به‌هه‌زار مه‌ينه‌تى له‌سودان ته‌واو كردووه وئه‌و تۆمه‌ته‌ت به ئه‌عسابێكى سارده‌وه بۆ درووست كردن،بێ ئه‌وه‌ى ئاوڕ بده‌يته‌وه ته‌نانه‌ت له‌و هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مان و كوڕى ئه‌ميندارو به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌له‌فزيون و مامۆستايانى زانكۆى خۆتان كه هه‌موويان خوێندنى باڵايان له سودان ته‌واو كردووه!!
إحسان برهان الدين
2017-8-12 سلێمانى