نهێنييه‌كم كه‌شف كرد بزانه هاوڕامن!
له په‌راوێزى بێ ده‌نگبوونى ڕه‌هاى ژماره‌يه‌كى زۆر له مامۆستايانى ئايينى كه له‌گه‌ڵ به‌رزترين ده‌سه‌ڵاتدارى كوردستان له‌م دواييه‌دا كۆبوونه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى هيچ كێشه‌و ئازارێكى ئه‌م ميلله‌ته بگه‌يه‌نن به ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره، له كاتێكدا زۆرێك له‌و مامۆستايانه دونيايه‌ك ڕه‌خنه‌يان له ده‌سه‌ڵات هه‌بوو پێشتر له‌سه‌رمينبه‌ره‌كانيانه‌وه ، ئه‌م ڕوداوه واى لێكردم بير بكه‌مه‌وه له هۆكارى ئه‌و ئازايه‌تييه‌ى له زۆرێك له چينه‌كانى كۆمه‌ڵگا له قسه‌كردندا به‌دى ئه‌كرێت و له زه‌مينه‌ى واقيعدا هيچ شوينه‌وارێكى واى نييه!
فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايانى په‌روه‌رده‌و خويندنى باڵا‌و مامۆستاى ئايينى و بگره هه‌موو چينه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى لێدوانيان ئاگرينه‌و قسه‌يان وه‌كو فيشه‌كه وله‌ڕووه‌و ته‌نانه‌ت به‌بێ ترس ناويش ئه‌هێنن، فه‌يسبوك بووه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ وتنى حه‌ق وڕاستى وگله‌يى وگازنده له ده‌سه‌ڵاتداران!
به‌ڵام له‌به‌رده‌م به‌رپرس وده‌سه‌ڵاتداراندا كه‌س ئه‌لف به بێ ناكات و ئه‌ڵێى ئه‌وان نه‌بوونه پێشتر ڕه‌خنه‌يان گرتووه، له ده‌نگداندا هه‌موان ئه‌ڵێى ڕۆژى حه‌شره به نه‌خۆش و كه‌م ئه‌ندام و پيروپه‌ككه‌وته‌كانه‌وه ڤيستيڤاڵێك له ده‌نگدان و تازه كردنه‌وه‌ى په‌يمان بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌و حيزبانه‌ى كه خۆيان پێشتر به‌ڕه‌خنه بوون لێىان به‌ڕێوه ئه‌چێت ، بۆيه به‌م ده‌ره‌نجامه گه‌يشتم:
نهێنى ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌و ئازادييه‌يه كه ده‌سه‌ڵات – له‌به‌ر حيكمه‌تێك – به خه‌ڵكى داوه له بوارى قسه‌كردن و نووسيندا، به تايبه‌تى له سه‌كۆى فه‌يسبوك و تۆره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى تره‌وه، به ئاره‌زووى خۆيان و به‌بێ ترس خه‌مى دڵى خۆيان هه‌ڵئه‌ڕێژن، واته خه‌ڵكى دڵنيابوونه كه كه‌س دواى لێدوان و قسه‌كانيان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌ستگيريان ناكات ولێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ل ناكات، بۆيه خه‌ڵكى ترسيان له وتنى حه‌ق (عن بعد) واته دوراودور شكاوه، ده‌سه‌ڵاتيش له‌به‌رانبه‌ردا دڵنيابووه‌ته‌وه كه ئه‌م قسه‌و هاشوهوشه‌ى خه‌ڵك هيچ مه‌ترسيه‌ك له‌سه‌ر كاروبه‌رنامه‌ى ئه‌وان درووست ناكات، كه‌واته ئازايه‌تييه‌كه‌يان هۆكارى ئه‌و ئازادييه‌ى ده‌سه‌ڵاته كه به ئه‌وانى داوه، بۆيه ئه‌وانيش له‌وه زياتر ئازايه‌تييه‌كه‌يان بڕ ناكات وسنوورى خۆى هه‌يه.
خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سانسۆر و لێپرسينه‌وه‌و سزاى بۆ هه‌ندێ قسه‌و باس و ڕه‌خنه‌و جنێو ديارى بكردايه ، ئه‌وه به دڵنياييه‌وه پانتايى ئازايه‌تى ڕاسته‌قينه ئه‌و كاته ده‌رئه‌كه‌وت، به‌ڵام ئێستا له ڕاستيدا ناتوانرێت قسه‌ى حه‌ق و ڕه‌قى مامۆستايان له‌سه‌ر مينبه‌ره‌كانيانه‌وه، يان چينه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا له فه‌يسبوكه‌وه، بكرێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان حه‌قبێژو ئازان، ئه‌م دواكۆبوونه‌وه‌ى مامۆستايان له‌گه‌ل چڵه‌پۆپه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا وه‌كو نموونه، هه‌مووكپ و بي ده‌نگ دانيشتبوون، ئه‌گه‌ريش ده‌نگيكيان بوايه ده‌نگى پشتگيرى و داواكارى شه‌رمنانه‌و به‌يعه‌ت تازه كردنه‌وه بوو.
بۆيه من به‌وه گه‌يشتم: ئه‌مه‌ى ناونراوه ئازايه‌تى له‌لايه‌ن فڵانه مامۆستا‌و وتاربێژ و كه‌سايه‌تى، مه‌رج نييه ئازايه‌تى بێت، چونكه مۆڵه‌تێكه ده‌سه‌ڵات بۆ تۆى فه‌راهه‌م كردووه وڕێگه‌ت ئه‌دات، ئه‌گينا له سه‌رده‌مى به‌عس و سه‌رده‌مى ئێستاى كۆرياى باكور بۆ نموونه، له‌به‌ر سانسۆرى به‌هێز له‌سه‌ر هه‌موو چالاكييه‌ك وتۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ، هيچ كه‌سێك نييه له‌و هه‌لومه‌رجانه بتوانێت سه‌ربه‌رز بكاته‌وه ، وه‌كو ده‌ره‌نجاميش مه‌رج نييه جياوازييه‌كى زۆرى له‌گه‌ل ئێستاى خۆماندا هه‌بووبێت.
إحسان بهان الدين
2017-8-13 سلێمانى