ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بۆ برايانى يه‌كگرتوو
له ڕۆژانى ڕابوردوو پاش كورته وتارێكى مامۆستا سه‌يد ئه‌حمه‌د له به‌رده‌م كاك مسعود دا، كه تێيدا خوێندكارانى خويندنى باڵاى سودانى له كورده‌كان به ئاورده‌كردنى توند ڕه‌وى بۆ كوردستان تۆمه‌تباركردبوو، من وزۆرێك له هاوڕێيان كه له سودان خويندمان ته‌واو كردووه به مافى خۆمان زانى به‌رپه‌رچى ئه‌و قسه‌يه‌ى به‌ڕێزيان بده‌ينه‌وه، بۆيه من وزۆرێك له هاوڕێيانم له په‌يج و ئه‌كاونته‌كانمان به ڕاشكاوى ڕه‌دمان دايه‌وه، طبعا من به‌رگريم له‌خۆم له ناڕاستى قسه‌كه‌يه نه‌ك له‌ئه‌سڵى وشه‌كه له‌وانه‌يه توند ۆه‌وى له‌ڕوانگه‌ى ئه‌و شتيك بێت له ناوه‌ڕۆك و ئه‌سڵى ديندا بيت به‌ڵام ئه‌و به توندره‌وى بزانێت، له‌و حاڵه‌ته قسه‌يه‌كى تر هه‌ڵده‌گرێت له‌ڕوناكى زانست و بيروباوه‌رى ئيسلاميدا، به‌و مه‌عنايه‌ش بێت سه‌يد ئه‌حمه‌د خۆى يه‌كێكه له‌توندڕه‌وه‌كانى كوردستان و خوتبه‌كانى شاهيدن!
ئاگادار كراوم وبێگومان خۆيشم له‌وه گومانم نييه كه ئيوه‌ى ئه‌ندام وكاديرانى يه‌كگرتوو ئه‌وه‌تان پێ‌ناخۆش بووه، منيش داواتان لێ ئه‌كه‌م بابه‌تيانه ته‌ماشاى پرسه‌كه بكه‌ن وخۆتان بخه‌نه جێگه‌ى ئيمه‌وه ،هاوكات وا بزانن كه‌سێك كه له حيزبه‌كه‌ى خۆتان نييه ئه‌و قسه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كاردانه‌وه‌تان چۆن ئه‌بێت و، دواكارم له ڕوانگه‌ى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ته‌ماشاى مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن:
1- من ڕه‌خنه‌م له سه‌يد ئه‌حمه‌د نه‌گرتووه له به‌ر ئه‌وه‌ى يه‌كگرتووه تاكو ئێوه دڵگران بن! نه هه‌رگيز ڕۆژێكيش له ڕۆژان ڕه‌خنه‌م له كه‌سێك گرتووه كه يه‌كگرتوو يان هه‌ر حيزبێكى تر‌ى ئيسلامى يان عه‌لمانى بێت، ئه‌وه چى په‌يوه‌ندييه‌كى به منه‌وه هه‌يه، هه‌ركێ ئه‌چيته قه‌برى خۆيه‌وه، هه‌ركێ ئازاده بۆ خۆى چى هه‌ڵئه‌بژێرت، ئه‌گه‌ر وام بكردايه ئه‌مه سنوور به‌زاندن بوو كارێكى نابه‌جێيش بوو ، شاييسته‌ى ئه‌وه بوو ئێوه دڵگران بكات.
2- ڕه‌خنه‌ى من وهاوڕێيانى سودانم له‌سه‌ر سه‌يد ئه‌حمه‌د كاردانه‌وه بووه له‌سه‌ر سنور به‌زاندنێكى ئه‌و به‌رانبه‌ر ئێمه، نه‌ك له خۆمانه‌وه هێرش بكه‌ين وده‌ست بكه‌ينه نووسين وڕه‌خنه گرتن له ئه‌و، ئه‌و له‌به‌رده‌م به‌رزترين ده‌سه‌ڵاتدارى كوردستاندا له چه‌ند خوله‌كى سه‌ره‌تاى قسه‌كانيدا پێشنيارى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كات زانكۆيه‌كى ئيسلامى درووست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجه‌كانمان نه‌ڕۆن بۆ سودان و شوێنه‌كانى تر و بير‌ى توندڕه‌ويمان بۆ هاورده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش تۆمه‌تێكى ڕاشكاوانه‌يه وه‌كو عه‌ره‌ب ئه‌ڵێن: (مع سبق الاصرار والترصد) به‌رانبه‌ر كه‌سانێك كه زۆرێكى سه‌ر به خودى يه‌كگرتوون و له هه‌موويشى خراپتر ئه‌و قسه بنه‌مايه‌كى له راستى نييه، ئه‌گه‌ر وايه ئێمه چاوه‌ڕێن هه‌ندي به‌ڵگه يان ته‌نها يه‌ك به‌ڵگه‌مان بخه به‌رده‌ست، كه نه‌شى توانى ئه‌وه بكات دوو ئه‌گه‌ر ئه‌مێنيت:يه‌كه‌م مه‌به‌ستى موغازه‌له‌ى ده‌سه‌ڵاتداران بووه كه ڕايه‌كى وا له‌ناو عه‌لمانييه‌كاندا هه‌يه به‌ڵام ئه‌وان خودى ئيسلام به‌وه‌شى به‌رده‌وام باسى ميانه‌ڕه‌وى ئه‌كات هه‌مووى به توندڕه‌و ده‌زانن ، دووه‌م هئه‌گه‌ر ئه‌وه‌يه: ئم خه‌تيبه شاره‌زاو قسه‌زانه قسه‌كه‌ى به‌ده‌مدا هاتووه‌و هيچ مه‌به‌ستێكى نه‌بووه‌به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامان خۆيان زۆرێك له خويندكاره كورده‌كانى سودان پيك ده‌هێنن، ئه‌مه‌يش به بێ كۆمێنت بۆ خۆتان و بۆ ئه‌و به‌جيده‌هێڵم..ئه‌زانم ئێوه ڕاتان وايه وه‌ڵامى نه‌ده‌ينه‌وه وچى تيايه مامۆستا چاكه‌ى زۆره با ئه‌م قسه‌يه‌ى بۆ له‌بيربكه‌ن هه‌رچه‌ند مليۆنه‌ها كه‌س گوێى لێ بووه، ڕاى ئێوه وايه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى يه‌كگرتوون و مامۆستا پێناسه‌كه‌ى لاى ئێوه له‌وانه‌يه زۆر پيرۆز بێت ، به‌ڵام لاى من ته‌نها مامۆستايه‌كه وته‌واو، تا له‌سه‌ر حه‌ق بێت و ئيشه‌كانى قسه‌كانى بسه‌لمێنن ، ئه‌يخه‌ينه سه‌ر سه‌رمان، هه‌ر كاتێكيش لاى دا‌و وده‌ستى كرده تێكه‌ڵى كردنى ناحه‌زانى دينى خوا وگومڕاكان و به‌شدارى دانيشتنى نامۆى كرد و له خه‌تيبێكى وتار ئاگرين بووه پێژمه‌رگه‌يه‌ك له دواى ئه‌و كه‌سه‌وه تا دوێنێ ڕه‌خنه‌ى توندى لێ ئه‌گرت و….ئه‌و كاته من له‌گه‌ڵ ڕابوردووى مامه‌ڵه ناكه‌م كه قسه‌ى حه‌قى كردووه‌و عاتيفى بووه‌و گرياوه‌و خوتبه‌ى خۆشى داوه، مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌مڕۆى ئه‌كه‌م، ئه‌زانن بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من بڕيارم نه‌داوه له حه‌ق و نه‌حه‌ق هه‌ر له‌گه‌ڵى بم، من ته‌نها له‌حه‌ق له‌گه‌ڵێم ، به پێچه‌وانه‌وه پێى ئه‌ڵێم: ستۆپ!هيچ بايه‌خێكت لام نه‌ما.
3- ئێوه خۆتان كه ئه‌زانن كوڕى ئه‌ميندارى گشتى و هه‌ندێ له كوره‌كانى مامۆستا جه‌ميل و دكتۆر مثنى و ئه‌بوبه‌كر كاروانى وده‌يان كادرى حيزبى باڵاووڕاگه‌ياندنكار و ئه‌ندامانتان خوێندنى باڵاى له‌وێ ته‌واو كردووه، ده‌بوو يه‌كێكتان – بۆ ڕێگرتن له‌و هه‌موو ده‌رچووه‌ى سودان كه يه‌كگرتوو نين و سه‌يد ئه‌حمه‌د به‌لايانه‌وه ته‌نها مامۆستايه‌كى ئايينيه‌و به‌س، ده‌بوو خۆتان وه‌ڵامێكى ئه‌و مامۆستايه‌تان بدايه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى بزانێت ئێوه چاوتان حق ئه‌بينێت با دژ به ئه‌ندام مه‌كته‌ب سياسيه‌كى خۆيشتان بێت، هه‌ر وه‌ها وه‌كو به‌ڵگه‌يه‌كيش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ديموكرايه‌تييه‌ى به‌رده‌وام باسى ئه‌كه‌ن وباوه‌ڕتان پێيه بسه‌لمێت و مه‌ره‌كه‌بێك نه‌بێت له‌سه‌ر كاغه‌ز.
4- چه‌ندين كه‌س له‌برايانى يه‌كگرتوو پێيان وتووم: بۆچى نووسينت بڵاوكرده‌وه ته‌له‌فۆنێكت بۆ جه‌نابى مامۆستا خۆى بكردايه! ئه‌مه‌ش له ڕاستيدا جگه له‌وه‌ى قسه‌يه‌كى سه‌يرو سه‌مه‌ره‌يه، ئه‌وپه‌ڕى بێ ئينسافيشه، ئه‌و له‌به‌رده‌م كه‌ناله‌كانى ڕاگه‌ياندا تۆمه‌تى بێ بنه‌ما بداته گوێى به‌رپرسانى وڵات و هه‌موو خه‌ڵكيدا قسه‌يكه‌شى وانه‌بێت، به‌ڵام من ته‌له‌فۆنێكى بۆ بكه‌م وبچپێنم به گوێدا بڵێم مامۆستا گيان لطفا بي زه‌حمه‌ت دوودقه گويم لێ بگره له كاتيشت ئه‌گرم! كه له‌وانه‌شه كاتى نه‌بێت گوێيشم لێ بگرێت، خواى گه‌وره‌ش فه‌رموويه‌تى: (فمن اعتدى عليكم فاعتدوا عليه بمثل ما اعتدى عليكم).
5- سه‌يد ئه‌حمه‌د له يه‌كه‌م وشه‌كانى كه وتى پاش ڕۆيشتنى داعشه پيسه‌كان و ئينجا وتى داعش و ماعش و مه‌به‌ستى له ماعش حه‌شدى شه‌عبى بوو، به‌دوايدا باسى سودانى به توندڕه‌وى كرد كه ئێمه ئه‌و بيره‌مان هێناوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه بوختانه نه‌ك هه‌ر بۆ ئێمه، به‌ڵكو بۆ حكومه‌ت و ميلله‌تى سودان يش كه ئه‌وان زۆر هێمن وبێ ده‌نگن و هه‌رجارێ خۆتان ئه‌ڵێن زۆر ميانڕه‌ون. ته‌نانه‌ت به زمانى ئيشاره‌تيش زۆر قسه ئه‌كه‌ن له نێوان خۆيان‌دا.
6- جگه له‌و تۆمه‌ته‌ى كه بۆمانى كردووه هيچ كێشه‌يه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نييه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ندين ساڵ له هه‌ولێر من بۆ وتارى هه‌ينى هاتوچۆى مزگه‌وته‌كه‌ى ئه‌وم كردووه ، تا ئێستاش له ڕووى قسه‌زانى و تواناى وتاره‌وه به‌دووه‌م وتاربێژى كوردى ئه‌زانم، به‌ڵام ئه‌وه مه‌عناى ئه‌وه نييه له كاتى پيويستدا لێى بێ ده‌ننگ بم.
7- خوا ئاگاداره من له هه‌موو حيزبه‌كانه‌وه به‌سه‌له‌فيشه‌وه به‌يه‌ك ئه‌ندازه دوورم، چونكه سه‌ربه‌خۆم به‌هه‌موو واتايه‌ك كه ئه‌و وشه هه‌ڵى ئه‌گرێت، به‌ڵام با ئه‌م قسه‌ش بكه‌م: ئه‌و سه‌يد ئه‌حمه‌ده ئه‌گه‌ر سه‌ركردايه‌تى كۆمه‌ل بوايه و ئه‌و قسه‌ى بكردايه ، هيچ نه‌بێت ده كه‌س له ئاستى جيا جيا له ناو ئه‌وحيزبه ڕه‌دديان ئه‌دايه‌وه، چونكه ئه‌وان جارى وا هه‌يه ره‌ددى ئه‌ميره‌كه‌شيان ئه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ئێوه باش ناكه‌ن كه نه خۆتان به‌رپه‌رچى قسه‌ى ناحه‌قى سه‌ركرده‌كانتان ئه‌ده‌نه‌وه، كه‌سێكيش به‌رپه‌رچى بداته‌وه غه‌م داتان ئه‌گرێت ولێى دڵگران ئه‌بن.ئه‌و پرسياره‌ش ئه‌مێنيت ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و قسانه‌ى سه‌يد ئه‌حمه‌د كه‌سێكى تر بيكردايه و ئێوه‌ش به‌و ميانه ڕه‌وى خۆتانه‌وه سه‌دان قوتابيتان له سودان ته‌واى كردووه سوێندتان ئه‌ه‌م به خوا ئايا غيره‌ت نه‌يده‌گردن و ميانه ڕه‌ويتان له‌بير نه‌ده‌چوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له ئه‌و كادر‌و ئه‌ندام و لايه‌نگرانه‌ى خۆتان بكه‌ن، خۆم له خه‌رتوم سه‌ردانى برايانى يه‌كگرتووم كرد چه‌ند جارێك يه‌ك عيماره‌ى سه‌ربه‌خۆيان بوو ته‌نها بۆ خۆبان.
له كۆتاييدا به برايانى يه‌كگرتوو ئه‌ڵێم: من په‌يوه‌نديم له‌گه‌ل ئێوه په‌يوه‌ندييه‌كى برايانه‌يه وئێوه خۆشه‌ويست و قوتابى و براگه‌وره‌ى منن، به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى ئه‌ندامانى خواره‌وه په‌يوه‌ندييه‌كى زۆرپته‌و له گه‌ڵتان ده‌مبه‌سيته‌وه، له گه‌رميان و سلێمانى و هه‌ولێر وشوينه‌كانى تر په‌يوه‌نديمان هه‌يه،، ئێوه له‌وه به‌گه‌وره‌تر ئه‌زانم و هه‌رگيز وا نازانم ئه‌وه‌نده ده‌مارگير بن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕه‌خنه‌يه‌ك له سه‌ركرده‌يه‌كتان بگرێت لێى دڵگران بن وهه‌ڵوێستى لێ وه‌رگرن، وه‌كو ئه‌وه‌ى قسه‌ى به‌يه‌كێك له‌هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردبێت، خۆ ئێوه له كه‌ناڵى سپێده‌وه به ئاشكرا قسه به بوخارى و به‌زانايانى فه‌رمووده‌و سوننه‌ت ئه‌كرێت و قورئانييه‌كانى هه‌ڵبجه‌و شاره‌كانى تر بانگهێشت ئه‌كه‌ن خه‌ڵكى له سوننه‌ت بخه‌نه گومانه‌وه،عبد الرحمن صديق له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ى ئێوه پڕ به‌گه‌رووى خۆى نه‌يوت ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر ڕه‌زاىخوايان لێبێت (طبعا من ئه‌ڵێم ڕه‌زاى خواى لێبێت ئه‌و نه‌يده‌وت) هه‌ڵه ئه‌كه‌ن و له‌دين تێنه‌گه‌يشتوونه، مه‌عقوله له‌وه بێ ده‌نگ بن يان ته‌نها له‌ناو ماله‌كه‌ى خۆتانه‌وه پێتان ناخۆش بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قبوڵكردنى ئه‌و جۆره شتانه سياسه‌تى حيزبه وئيتر ببێته فه‌رمانێكى پيرۆز، به‌ڵام يه‌ك كه‌س وتى سه‌يد ئه‌حمه‌د بان چاوى برۆى پێوه‌يه يان كلى پێوه‌يه ئيتر غيره‌تتان بجوڵێت ودڵتان ته‌نگ بێت و به نيشانه‌يه‌كى مه‌ترسيدار ده‌ست نيشانى بكه‌ن..من به‌و شێوه ته‌ماشاى ئێوه‌م نه‌كردووه، من به‌رنامه‌م وا نييه خۆم به ڕه‌خنه‌گرتن و كه‌م كردنه‌وه له بايه‌خ و گرنگى هيچ حيزبێك سه‌رقاڵ بكه‌م، بابه‌تێكى شه‌رعى يان فيكرى بنووسم، يان وانه‌يه‌ك بڵێمه‌وه‌سه‌د جار له‌وه پێم به‌سوودتره، به‌ڵام قسه‌ى حه‌ق هات له كاتى خۆي‌دا ئه‌يكه‌م ئه‌گه‌رنزيكترين كه‌سيشم له‌سه‌ر ئه‌وه لێم دڵگران بێت به ئێوه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه په‌يوه‌نديتان له‌گه‌ڵ من هه‌بێت ئه‌مڕۆ بێت يان سبه‌ى هه‌ر زوير ئه‌بن، منيش ئه‌وه‌م پي ناخۆشه چونكه ئێوه به‌براى خۆم ئه‌زانم ، ئه‌گه‌ر دڵگرانيش بن ده‌سه‌ڵاتم نييه ودڵتانيش به ناڕازى كردنى خواى گه‌وره ڕ‌ازى ناكه‌م و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌حه‌قى بزانم هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بم رضي من رضي وسخط من سخط.
إحسان برهان الدين
2017-8-14 سليمانى