كوردى خۆمان هه‌ست ناسك و به ڕه‌حمن!
ڕۆژێك باسى گومڕايه‌كم نه‌كرد و هه‌ستى كۆمه‌ڵێك له موسوڵمانانى كوردستانى پێ بريندار نه‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى قسه‌ت به باوك وبراو كه‌سه نزيكه‌كانى كردبێت ئه‌وه‌نده ئازاريان پێ ده‌گات وغيره‌تيان ده‌بزوێ.
گه‌يشتوومه‌ته قه‌ناعه‌تێك نه‌ك ڕه‌خنه له حه‌للاج وماركس وغاندي وشه‌ريعه‌تى وعدنان إبراهيم و مۆرۆ وورده گومڕاكانی كورد بگرم هه‌ستى ژماره‌يه‌ك له موسوڵمانانى خۆمانی پێ بريندار ئه‌بێت و پێى قه‌ڵس ئه‌بن! به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له خودي شه‌يتانيش بگرم پێم وايه له نێو موسوڵماناندا كه‌سانێك هه‌ستيان بريندار ئه‌بێت و له ڕووى باوه‌ڕيان به ئازادى ڕاده‌ربڕين و بنه‌ماكانى ديموكراسى خۆيان پێ كۆنترۆڵ ناكرێت و ڕه‌خنه‌م لێده‌گرن، له‌وانه‌شه بڵێن: ڕاسته شه‌يتان ڕوو به‌ڕووى په‌روه‌ردگارى وه‌ستايه‌وه و ئيشێكى باشى نه‌كرد! به‌ڵام ئه‌وه له چوار چێوه‌ى ئازادى بيروڕادا جێگاى ده‌بێته‌وه‌و وپێويسته ڕێز له بۆچوونه‌كانى بگرين و دووريش نييه ئايه‌تى (لا اكراه في الدين) و (فمن شا‌ء فليؤمن و من شا‌ء فليكفر) م بۆ بهێننه‌وه‌و ..ولا حول ولا قوة الا بالله.
تۆ بڵێى هۆكارى چي بێت؟
له كوردستانى خۆمان خه‌ڵكى ناوى مناڵيان به ناوى شار‌و شاخ وشوێنه‌كانى ئێرانه‌وه ده‌نێن، ته‌نها بۆ نمونه: مه‌ريوان ، بانه، مهاباد ، سه‌رده‌شت ، شيراز، شنۆ، تاران ، …….
به‌ڵام هه‌رگيز نه‌زانراوه له ئێران به‌ڵكو له كوردستانى ئێران، كه‌س ناوى مناڵى نابێت هه‌ڵه‌بجه يان چه‌مچه‌ماڵ يان يان كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ولێروحه‌مرين و سه‌فين و…
ئه‌وه هۆكارى چييه ئێوه بزانن؟
بۆچى ئێمه به شتى خه‌ڵكى سه‌رسامين وكه‌س به شتى ئێمه سه‌رسام نييه.