په‌راوێزخستنى ئيسلام بووه به ئه‌مرى واقيع
موسوڵمانان به زمانى حاڵ ئيسلاميان خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه وسه‌رقاڵى گرنگيدانن به كێشه‌و ئامانجى تر، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌يه‌كى جه‌وهه‌رى گه‌وره‌يه ، شوێنه‌وارى خراپى خۆى به جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ژيانى خه‌ڵكى سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييان به ئايينه‌كه‌يانه‌وه، له‌وه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌يه، ئه‌وانه‌ى ده‌بوو به ڕۆڵێكى گه‌وره‌و مێژوويى هه‌ڵسن بۆ لابردنى غه‌ريبى و ته‌پوتۆزى تانه‌و ته‌شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م دينه ، به‌پێچه‌وانه‌وه – نه‌ك هه‌ر به‌و ئه‌ركه هه‌ڵناسن – به‌ڵكو خۆيان بوونه‌ته هۆكارى ناشيرينكردنى و به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ شان به شان له‌گه‌ڵ نه‌ياراندا، سه‌رقاڵى لێشاوێكن له ته‌غريب و ده‌ستكارى هێڵه پانه‌كانى بيروباوه‌ڕ و شه‌رع و بابه‌ته جێگيره‌كان، يه‌كێك بانگه‌شه بۆ ئيسلامى كوردى ئه‌كات و، ئه‌وى تر خوێندنه‌وه‌ى تازه بۆ ده‌قه‌كان ئه‌كات و، هه‌ندێكى تر به ناو ئيسلامه‌وه ئيمتيازات كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له كۆتاييدا ده‌يخه‌نه گيرفانى خۆيان و لايه‌نه‌كه‌يان و زۆربه‌ى ئه‌و به‌زيوانه‌ش خاڵێكى هاوبه‌ش كۆيان ده‌كاته‌وه كه له ڕابوردوى خۆيان په‌شيمانن وبه زمانى حال و مه‌قال ده‌ڵێن ئيسلامه‌تى ئه‌مه‌يه كه ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌يكه‌ين ، ئه‌وه‌ى دويني ئه‌نجاممان ئه‌دا هه‌ڵه‌يه‌كى بێ سوودو بێ به‌روبووم بوو، دونيامان له خۆمان كردبوو به‌چه‌رمه چۆله‌كه و خۆمان له‌م خۆشى نازو نيعمه‌تان بێ به‌ش كردبوو! عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: والحبل على الجرار، واته: هێشتا له كوێمانه.
پێوه‌ر ناسينى دينى خوايه به‌و شێوه كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه، به كردار نه‌ك به قسه‌ى زل و گوفتار، ئه‌گه‌ر دينى خوا باش نه‌ناسيت و زانستى پێويستت نه‌بێت، لاف لێده‌ران خۆڵت به نرخى زێڕ پێ ده‌فرۆشن و له گه‌ڵ خۆيان‌دا له زه‌لكاوى گومڕاوى و په‌سه‌ندكردنى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سێتى به‌سه‌ر دينى ڕاسته‌قينه‌دا به شێوه‌يه‌كى مه‌عنه‌وى ده‌تخنكێنن، كاتێك ده‌زانى دڵت توند ده‌بێت وقه‌ڵس ده‌بێت به هه‌ر كه‌سێك كه بيه‌وێت په‌رده له‌سه‌ر غه‌ريبى ئيسلام له ناو ڕۆڵه‌كانيدا له كوردستان هه‌ڵماڵێت، به كه‌سێكى ساده‌و تێنه‌گه‌يشتوو ته‌ماشاى ده‌كه‌يت كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌يه‌كى تره له‌سه‌ر هه‌ڵكانى پێشووت.
إحسان برهان الدين
2017-7-25