ڕه‌خنه گرتنى وتاربێژ له ده‌سه‌ڵات به‌شێكه له ڕيكلامه‌كه‌ى بۆ ڕيفراندۆم
سه‌رم له ساده‌يى بيركردنه‌وه‌ى هه‌ندي به‌رێز سورماوه، ئه‌ڵێن ئه‌وه نييه فڵانه مامۆستا ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ئه‌گرێت، وا ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ى گرت ئيتر دژيانه، ئاخر تۆ به‌عه‌قڵ لێكى بده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كه‌ى به‌ڕاست بێت و قازانجێكى گه‌وره‌ترى پێشكه‌ش نه‌كردبێت له‌و شوێنه جێگه‌ى ئه‌بێته‌وه، ئه‌ڵێن مادام قسه‌ى حه‌ق ئه‌كات و ره‌خنه ئه‌گرێت كه‌واته پياوى كه‌س نييه، ئه‌مه‌ش بڕياريكى په‌له‌يه، تۆ كه‌ميك به وردى بير‌ى لێ بكه‌ره‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى پشتگيرى به‌رنامه‌يه‌كى سياسى گه‌وره‌ى وه‌كو ڕيفراندۆم ئه‌كات و ڕيكلام بۆ پرۆژه‌يه‌كى ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام ئه‌دات كه مه‌به‌ستيانه هه‌رچۆنێك بووه سه‌ربگرێت ، خه‌ڵكانێكى زۆر گوێى لێ ئه‌گرن و سبه‌ى هه‌زاران كه‌س له‌به‌ر فه‌تواكه‌ى ئه‌و به به‌ڵێ سه‌نووقه‌كانى ده‌نگدان پڕ ئه‌كه‌نه‌وه ،ئايا پێكانى ئه‌و ئامانجه گرنگه يان ڕێگه‌دان به هه‌ندێ ڕه‌خنه‌و قسه‌ى عاتيفى كه ده‌بيته هۆكارى زيادبوونى متمانه به‌و مامۆستايه كه وا مامۆستايه‌كى حه‌قبێژه‌و حيساب بۆ ده‌سه‌ڵات ناكات، بێگومان ئه‌بيت ڕه‌خنه‌ش بگرێت له‌ده‌سه‌ڵات چونكه ئه‌وه به‌شێكه له‌به‌رنامه‌كه، تۆ تصور بكه ڕيكلام بۆ ڕيفراندۆم بكات وهه‌ره‌شه‌ى لاى خوامان لێبدات ئه‌گه‌ر ده‌نگنه‌ده‌ين جومعه‌و جه‌ماعه‌تمان قبوڵ نابێت، له‌ولاشه‌وه ستايشى ده‌سه‌ڵات بكات وبڵێت ئه‌م وڵاته هيچ نه‌حه‌قيه‌ك و نادادپه‌روه‌رييه‌كى تێدا نييه!، ئايا كه‌س گوێى ل ئه‌گرێت! به‌دڵنياييه‌وه ئه‌گه‌ر وا بكات خه‌ڵكێكى زۆر ئه‌وه دوا جومعه‌يان ئه‌بيت لا ئه‌و به‌رێزه بيكه‌ن، چونكه له‌و كاته‌دا نا‌وێرن هه‌ڵسن و خوتبه‌كه‌ى به‌جبهێڵن، ئه‌گينا هه‌ر له‌و كاته ده‌رده‌چن، تكايه ئه‌وه‌نده ساده بير مه‌كه‌نه‌وه ئه‌مه ململانێيه‌كى سياسي گه‌وره‌يه كه مامۆستايانى ئايينى ئه‌توانن گه‌وره‌ترين ڕۆڵى تێدا ببينن، ڕه‌خنه گرتن و هه‌ندي قسه‌ى عاتيفى و به‌ڕواڵه‌ت حه‌ق وتن ئامرازێكى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژه‌يه، خۆ له‌وانه‌شه به‌ڕاستى بێت و ئه‌و ڕه‌خنانه هه‌موان هه‌يانه‌و ده‌زانن بێ مووچه‌يى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى خه‌ڵكى ماندوو كردووه، ئه‌وه ڕوكه‌شه و زه‌روره‌تى ئامانجه‌كه‌يه كه هاندانى خه‌ڵكه بۆ ده‌نگدان به به‌ڵێ.
إحسان برهان الدين
2017-7-29 سلێمانى
