پشت ئه‌ستوور به هاريكارى زۆربه‌ى ڕاگه‌يانده عه‌لمانييه‌كان و، له بێ هه‌ڵوێستى ڕه‌هاى ڕاگه‌ياندنى به‌ناو ئيسلامى و كه‌سايه‌تييه ئيسلامييه‌كاندا به هۆكارى جۆراوجۆر؛ لێشاوێك له دژايه‌تى دينى ئیسلام له كوردستان – به گه‌رم وگوڕی – به‌ڕێوه ده‌چێت، كه ئامانجى نه‌ك هه‌ر گومان درووستكردنه بۆ چينى گه‌نجان وهەرزەكاران؛ به‌ڵكو كۆشش ده‌كرێت گه‌لى كورد به تێكڕا – بێ ئه‌وه‌ى به خۆيان بزانن – له ئيسلام بخرێنه گومانه‌وه ، له ڕێگه‌ى ڕه‌خسادنى بوار بۆ هه‌ر بێ دين وگومڕايه‌ك بيه‌وێت له ئيسلام دووريان بخاتەوە له ڕێگه‌ى گومان درووستكردن له ده‌ورى بيروباوه‌ڕه جێگيره‌كانى ئيسلام، مەخابن ناحەزانی ئیسلامیش دەركیان بەو راستیە كردووە كە لەم قۆناغەدا موسوڵمانان بە لاوازترین حاڵەتەكاندا تێدەپەڕن ودین لە ئێستادا لە پەراوێزی بایەخ و گرنگی پێدانی ئەواندایە!
لە ڕاستیدا لاوازبوونی هه‌ستى لێپرسراوێتى موسوڵمانان به‌رانبه‌ر دينه‌كه‌يان و كەمی بەڵكو ده‌گمه‌نى زانستى شه‌رعى ڕاسته‌قينه له لاى لەناویاندا پاڵنه‌رو هۆكارێكى گرنگه بۆ سه‌رگرتنى ئه‌و هه‌وڵانهی ئاماژەمان پێكرد ئه‌گه‌ر به‌شيوه‌يه‌ك كاتيش بێت.
هه‌روه‌ها ترسيش هۆكارێكى تره له ڕ‌ازى بوونيان به سووكايه‌تى كردن به دينه‌كه‌يان ، ته‌نانه‌ت من گومانم نييه بابه‌تێكى وه‌كو ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ى لێره‌دا نووسيومه هه‌زاران كه‌س ديخوێننه‌وه به‌ڵام كەسانیكی كەم خۆیان لە قه‌ره‌ى دەربڕینی ڕازیبوون لەسەری دەدەن، بۆيه جێگای داخە كە كورد بە دەر لەوەی چۆن خۆیان وێنا دەكەن، ترس و بیمێكی بێ وێنە چووەتە ناخیانەوە و ئەوەش وای كردووە بە هەموو ستەمێك رازی بن و سنوورێك نەبێت لە كاتی بەزاندنیا ئەوان بهێنێتە گۆ، ئەم مات بوون و بێ هەڵوێستییەش پەیوەندی بە هەموو كاروبارێكی ژیانی مادی و مەعنەوییانی گرتوەتە، ئەوە دین با هەر بووەستێت چونكە وەكو وتم جگە لە هەندی هەڵوێستی ڕواڵەتی و لاوەكی نەبێت دین وەكو بیروباوەر و مەنهەج و كەسایەتی بەهێز پەرواوێز خراوەو هەر لەبیر نەماوە، چەند جێگای داخە ئەو كوردە بەو شێوە دینی لێ شێوینراوە و لە جیاتی ئەوەی لە دژ ناحەزانی هەلوێست وەربگرێت هەر خۆی بە ناراستەوخۆ – هەندی جاریش بە ڕاستەوخۆ – یارمەتیدەر و كارئاسانكەر بێت بۆ ئەو ناحەزانە: : (وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ).
