🔹به پله‌ى يه‌كه‌م ورياى خۆت به
سه‌رده‌مى فيتنه‌يه و نامۆيى ئيسلاميش – به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى گومان ده‌برێت – ژماره‌يه‌كى پيوانه‌يى بڕيوه، پارێزگارى له دينى خۆت و خانه‌واده‌ت پيويسته سه‌ره‌كيترين كارت بێت، نزيكه هه‌بوونى هيوا له چاكسازي گشتى بچێته بازنه‌ى مه‌حاڵه‌وه‌و، تيشكى سوننه‌ت و ديندارى حه‌ق له‌م كوردستانه‌دا له كزبوونێكى به‌رده‌وامدايه، ئه‌وانه‌ش له‌م كوردستانه به ڕاست و به شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر وله‌سه‌ر ڕێبازى قورئان وسوننه‌ت – به‌راسته‌قينه نه‌ك ته‌نها به‌رزكردنه‌وه‌ى وه‌كو دروشم – به‌رگرى له دينى خوا ئه‌كه‌ن، نامۆترين خه‌ڵكن، نه‌ك ته‌نها له لاى ئه‌وانه‌ى كه ئيسلام به پاشماوه‌ى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست ته‌ماشا ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ديدى زۆرێك له‌وانه‌ى به ناوى ئيسلامه‌وه قسه ده‌كه‌ن و خۆيان به خاوه‌نى ئه‌زانن! چه‌مكه‌كان ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه‌و، وابۆچوون و تێگه‌يشتن وميزاجى گشتى دووچارى تێكچوون بووه، به پيى ئه‌وه‌ى دينى خوا به قۆناغێكى سه‌خت له نامۆييدا تێده‌په‌ڕێت، پێم وايه ئه‌و فه‌رموودانه‌ى باس له دووره په‌رێزى و دابڕان له واقيع ده‌كه‌ن (أحاديث العزلة) زۆرى نه‌ماوه بچێته بوارى جێبه‌جيكردنه‌وه‌و، به پێى فه‌رمووده‌كانيش له‌و ڕۆژگاره‌دا – كه وانازانم هێشتا به‌ته‌واوى هاتبێت – گه‌وره‌ترين ئه‌ركت پارێزگارى كردنه له خۆت و خانه‌واده‌و كه‌سه نزيكه‌كانت به پيى توانا، ئه‌گينا كاركردن بۆ دينى خوا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ى بۆ پاساوهێنانه‌وه‌يه بۆ لاى په‌روه‌ردگار و ده‌ربڕينى دڵسۆزي بۆ ئايينه‌كه‌ى، ئه‌وه‌نده بۆ چاكسازى نييه، چونكه ڕێژه‌يه‌ك له‌وانه‌ى به شێوه‌يه‌كى هه‌نووكه‌يى پێويستيان به‌وه‌يه ئه‌لفوبێى بيروباوه‌ڕ فێر بكرێن، ڕه‌نگه خۆيان به شاره‌زاترو شاييسته‌تر بزانن له‌وه‌ى خه‌ڵكى فێرى دينى حوا بكه‌ن، له راستيدا به هۆى بارودۆخى سه‌يرو نا لۆژيكى ئه‌م قۆناغه‌و، به‌و پێيه‌ى پێوه‌ره جيا جياكان تووشى تێكچوونێكى له ئاسابه‌ر بوونه‌و، پێوه‌ره ئايينى وفيكرييه‌كانيش تاڕادده‌يه‌ك ئاوه‌ژووبوونه‌ته‌وه، بۆيه ده‌بينين پاڵپشت به ناشاره‌زايى خه‌ڵكى و ده‌رچوونى ئايين – وه‌كو ئه‌وله‌وييه‌ت – له بازنه‌ى بايه‌خدانيان به هۆى قه‌يرانه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانى كوردستان، خه‌ڵكيش له ديدێكى ته‌مومژاوييه‌وه سه‌يرى ره‌هه‌نده هه‌ستياره‌كانى دين وژين ده‌كه‌ن و له بازنه‌ى بشێوييه‌كى فيكرى حاشا هه‌ڵنه‌گردا ده‌خولێنه‌وه.
إحسان برهان الدين
12- شعبان-1438
2017-5-8 سلێمانى