وه‌ڕگێڕی كتێب ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، كاری وه‌رگێڕان ئاو‌ێته‌یه‌كه له توانا و شاره‌زایی و هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی، وه‌رگێڕانی كتێبێك له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر، واته له دایكبوونی كتێبێكی نوێ له ئامێزی كتێبی یه‌كه‌مه‌وه،نه‌ك هه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی كتێبی یه‌كه‌م بێت به زمانێكی تر، بۆیه نابێت كه‌س وا بزانێت وه‌رگێڕان كارێكه هه‌موو خاوه‌ن بڕوا نامه‌یه‌ك ده‌توانێت پێی هه‌ڵسێت، به‌ڵكو پێویسته وه‌رگێڕ له پێناو پێشكه‌ش كردنی كارێك كه له رووی ڕۆژگاردا به‌رگه بگرێت و دوای چاپی یه‌كه‌م له كفنی له بیرچوونه‌وه‌دا نه‌پێچریته‌وه، پێویسته ئامرازه‌كانی به هیزی له خۆیدا درووست بكات و، هاوكات له خاڵه لاوازه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و هونه‌ره خۆ به دوور بگرێت، بۆیه – به پێی وته‌ی توێژه‌ران – وه‌رگێڕ پێویسته:
– شاره‌زایی ته‌واوی له هه‌ردوو زمانه‌كه هه‌بێت كه لێی وه‌رده‌گێڕێت و بۆی وه‌رده‌گێڕێت.
– پێویسته هۆشیاری و ڕۆشنبیری ته‌واوی ده‌رباری هه‌ردوو زمانه‌كه هه‌بێت و به‌شێكی باش له ڕێزمان و نهێنییه‌كانی بزانێت.
– ئینجا پێویسته شاره‌زایی ته‌واوی ده‌رباره‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت كه خه‌ریكی وه‌رگێڕانه تێیدا. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خه‌ریكی وه‌رگێڕانی كتێبێكی فه‌رمووده بێت، پێویسته سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌رمووده‌ی خوێندبێته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ریكی وه‌رگێڕانی كتێبێكی سیره یان سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی بێت، پێویسته خوێندنه‌وه‌ی چڕی بۆ سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و كتێبه‌كانی مێژوو كردبێت .
– پێویسته توانای ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی ناپێویستی هه‌بێت كه له ده‌قه ڕه‌سه‌نه‌كه هاتووه.
– پێویسته هه‌ستێكی وێژه‌یی باشی هه‌بێت، كه یارمه‌تی بدات بۆ تێگه‌شتن له واتاكانی پشت دێڕه‌كان و نێوان ڕسته‌كان، هه‌روه‌ها توانای ڕه‌خنه‌ی وێژه‌یی له ده‌قه‌كه هه‌بێت و، هه‌ندێ په‌راوێزی پێویست له كاتی خۆیدا جێگیر بكات.
– پێویسته زانیارییه‌كی گشتی فراوانی هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها هه‌ندێ زانیاری سه‌ره‌تایی سنووردار زیاتری پێ نه‌بێت، چونكه شوێنه‌واری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه مه‌عریفییه له‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
– پێویسنه شاره‌زایی باشی له فه‌رهه‌نگه زمانه‌وانییه‌كان هه‌بێت و هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگه‌كانی تر كه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاری وه‌رگێڕ ئاسان و تۆكمه‌تر ده‌كه‌ن.
– ئه‌بێت به ته‌واوی خۆی له وه‌ڕگێڕانی وشه به وشه (الترجمة الحرفیة) بپارێزێت، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ری نه‌خوازراو له‌سه‌ر بابه‌ته وه‌رگێڕدراوه‌كه داده‌نێت و، زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی درووستبوونی كێشه‌و گرفت.
– به كارهێنانی ڕسته‌ی كورت و پوخت و واتا په‌خش، زۆر باشتره له ڕسته‌ی درێژ كه مێشكی خوینه‌ر ماندوو ده‌كات تا واتاكه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-28 سلێمانی