ده‌مه‌وێت خويندنه‌وه‌يه‌كى شه‌رعى بۆ په‌نده كوردييه‌كان بكه‌م
ده‌مێكه پرۆژه‌يه‌كى نووسينم له به‌رنامه‌دايه، كه هه‌رچى په‌ندێكى كوردى هه‌يه له‌گه‌ڵ بنه‌مايه‌كى بيروباوه‌ڕى ئيسلاميدا تێكبگيرێت، يان واتايه‌كى ناشه‌رعى و ناشيرينى له خۆ گرتبێت، باسيان بكه‌م و به به‌ڵكه‌ى شه‌رعى تيشكيان بخه‌مه سه‌ر، واته: له ديدى ده‌قه‌كانى قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حيحه‌وه – تا بۆم بكرێت – ته‌ماشاى په‌نده‌كان بكه‌م، ئومێده‌وارم بتوانم كتێبێكى له‌و شێوه بنووسم، ئه‌گه‌ر په‌ندى عه‌ره‌بيشى له‌گه‌ل بێت كه له ناو خۆماندا باوه‌و بڵاوبووه‌ته‌وه ئه‌ويش خراپ نييه، له‌و باره‌شه‌وه داواكارم هاوكاريم بكه‌ن به ئاگاداركردنه‌وه‌م له‌هه‌ر په‌ندێك يان قسه‌يه‌كى نه‌سته‌ق و باو، يان به‌سه‌رهات و دێڕه شيعرێكى به‌ناوبانگ و به‌كارهاتوو له نيو خه‌ڵكيدا، خۆيشم له هه‌لێكدا به نيازم سه‌رچاوه‌يه‌كى باش له باره‌ى په‌نده كوردييه‌كان ده‌ست بخه‌م و خوێندنه‌وه‌يه‌كى شه‌رعى بۆ هه‌موو په‌نديك بكه‌م كه سه‌رپێچييه‌كى شه‌رعى ديارى تێدا بێت..سوپاس و حورمه‌تم بۆ هه‌مووتان.
إحسان برهان الدين
2017-5-14 سلێمانى