ته‌وبه‌كردن له گه‌نده‌ڵی و گومڕابوون و گومڕاكردن!
جێگای مشت و مڕ نییه كه ده‌رگای ته‌وبه‌كردن له تاوانی گه‌وره و بچووك بۆ هه‌موو كه‌سێك واڵایه ، مه‌گه‌ر له‌و كاتەدا دابخرێت كه گیان ده‌گاته بینه‌قاقای مرۆڤ وله‌گه‌ڵ مردن ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه ، ئه‌وه‌ش سۆز‌و ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاره بۆ ئێمه‌ی ئاده‌میزاد كه به سروشتمان له گه‌ڵ گوناه و تاواندا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان هه‌یه..
به‌ڵام هه‌ندێ تاوان هه‌یه وه‌كو دزی و خواردنی ماڵ و قوتی خه‌ڵكی كه جاری واهه‌یه له سه‌ر ئاستی به‌رفراوان و زه‌به‌لاحدا ئه‌نجام ده‌درێت ،یان خواردنی ماڵی گشتی كه موڵكی كه‌سێكی دیاریكراو نییه ، كه ئه‌مڕۆ ناوی گۆڕاوه بۆ گه‌نده‌ڵی ، ئه‌وه‌یان ته‌وبه‌كه‌ی جیاوازه ، هه‌رچی بردووه پێویسته بیگێڕێته‌وه دوایی ته‌وبه بكات ،ئه‌مه وەكو گریمانەو له ڕووی تێۆرییه‌وه مەگەر، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و جۆره كه‌سانه نه ته‌وبه ده‌كه‌ن و نه هیچیش بۆ كه‌س ده‌گێڕنه‌وه!
یان كه‌سێك به حه‌رام سه‌روه‌ت و سامانی كۆكردووه‌ته‌وه ، وه‌كو ئاره‌ق فرۆشتن و ، له‌شفرۆشی و،ئیشكردنی له گه‌ڵ حیزب و ڕاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵ و چه‌واشه‌كاردا و شتی له‌وشێوه ، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه پێویسته ده‌ستبه‌رداری ده‌ستكه‌وته‌كانی بێت و له‌پێناو الله دا بیبه‌خشێت و له پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌كانی پێشوویدا خه‌رجی بكات ،ئینجا باسی ته‌وبه بكات ، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ی كه له بازنه‌ی گه‌نده‌ڵیدا جێگای ده‌بێته‌وه و به هه‌زاران پیاوی ماقوڵ و به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند وخاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز -له‌سه‌ری سه‌ره‌وه تا خواری خواره‌وه – تێوه‌گلاون وته‌نانه‌ت له‌وه‌ش ده‌رچووه عه‌یبە و مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بێت ! به دوربڕین و تەعبیری ئه‌م ڕۆژگاره به گشتی ئه‌نجامده‌رانی دوورن له ته‌وبه كردن وله‌وانه‌شه – هه‌ندێكیان – گالته‌یان به خودی وشه‌كه‌ش بێت ! چونكه له بنچینه‌دا گەندەڵی ئەوان پێش ئەوەی لە دەستپاكییتندا بێت و بریتی بێت لە دزییەكی گەورەو ڕێكخراو ، گه‌نده‌ڵییان له بیركردنه‌وه‌و تێروانینیاندایه بۆچه‌مكه‌كان ، بۆیه گه‌نده‌ڵی دزیكردنه‌كه‌یان پاشكۆو ڕه‌نگدانه‌وه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵیه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان كه له هزریاندایه.
هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ش كه‌سانێكن كه خه‌ڵكی گومڕا ده‌كه‌ن و به چه‌واشه‌كاری و تێكدانی چه‌مكه‌كان خه‌ڵكی له ڕێگای ڕاست ده‌رده‌كه‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌به‌ن ، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی بۆ بێدینی و بێ ڕه‌وشتی و بێگانه‌په‌رستی و تەغریب بانگده‌كه‌ن و كه‌سانێكی زۆریش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانیانه‌وه ، یان له‌به‌ره‌كه‌ی تر دا، هه‌ندێكی تر هه‌ن به جۆرێكی تر خه‌ڵكی گومڕا ده‌كه‌ن ، هه‌ر به ناوی ئیسلامه‌وه خه‌ڵكی له ئیسلام دوور ده‌خه‌نه‌وه ، وه‌كو هه‌ندێ له‌وانەی كە بەڕواڵەت و سیما ئیسلامین و بەڵام ڕۆژ لە ڕۆژ جیاوازییان له گه‌ڵ عه‌لمانیه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌و خاڵە هاوبەشاكانیان لە گەڵیاندا پتر دەبێت!
هه‌روه‌ها بەناو قورئانییه‌كان كە لە ڕاستیدا ئەوتن دژی قورئانن و كه خه‌ڵكی له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دوور ده‌خه‌نه‌وه‌و بێ وچان كتێبی گومڕاكانی عه‌ره‌ب وەكو عه‌دنان ابراهیم و احمد صبحی منصور ومحمد شحرور و زكریا أوزون و وێڵ و گومڕاكانی تر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌ریان ده‌گێڕن ، یان هه‌ر بیروبۆچوونێكی تر كه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی زانایانی ئوممه‌تی ئیسلامدا له پێشینان و ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وتووی ئه‌وانن تێكبگێرێت سه‌باره‌ت به هێڵه پانه‌كانی بیروباوه‌ڕو شه‌رع و مه‌سه‌له بنچینەیی و ئوصوڵیه‌كاندا ، ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش هه‌رگیز ته‌وبه كردنیان به دوو وشه نابێت وه‌كو تاوانباره ئاساییه‌كان و ، وه‌كو ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دا بێت، كە بە ئەزموونیش دەركەوتووە تەوبە كردنیان زۆرجار راست نییە و خۆڵ لە چاو كردنی خەلكە و ڕێخۆشكردنە بۆ قۆناغێكی تری دژایەتی سوننەت! به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌ن له ته‌وبه كردنه‌كه‌یاندا پێویسته پێش هه‌موو شتێك دان به گومڕایی خۆیاندا به ئاشكرا بنێن وبه‌رپه‌رچی ڕابووردووی خۆیان بده‌نه‌وه ،وه‌كو چۆن به ئاشكرا بیری دوژمنانی ئیسلام و سوننه‌تیان بڵاوده‌كرده‌وه ، ئینجا بێنه سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی كیتاب وسوننه‌ت به تێگه‌یشتنی زانا گه‌وره‌كانی ئیسلام ، ئه‌وجا ده‌توانن نه‌ك هه‌ر ببنه موسوڵمانێكی باش ، به‌ڵكو ده‌توانن ببنه پێشه‌نگ و بانگخوازێكی ڕاسته‌قینه بۆ ڕێگای حه‌ق ، دوور له چه‌واشه‌كاری و تووتی ئاسا دووباره‌كردنه‌وه‌ی گومانی دڵنه‌خۆشه‌كان.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-9-22 سلێمانی