ئه‌م هونه‌ره یه‌كێكه له كۆڵه‌كه تۆكمه‌كانی هه‌ندێ له ده‌وڵه‌ته گه‌شه‌كردووه‌كان ، (خۆی له ڕاستیدا گه‌شه ناكه‌ن به‌ڵام خۆ ناكرێت بوترێت ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كان یان چه‌ق به‌ستووه‌كان!) ، ئه‌م هونه‌ره یاسا‌و ڕێسای خۆی هه‌یه و خه‌ڵكی شاره‌زاو ڕاوێژكاری به توانا و پسپۆڕان پێوه‌ی سه‌رقاڵن ، له ڕاستیشدا ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ سه‌رانی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن یه‌كا و یه‌ك و مسۆگه‌ره ، هه‌رچه‌ند له‌و سه‌رو به‌نده‌دا هه‌میشه گه‌ل یان به ده‌ربڕینێكی وردتر بڵێن :چینی هه‌ژار و ئه‌وانه‌ی له گه‌مه‌ی سیاسی و حیزبی‌دا نین هه‌میشه ده‌بنه سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌وقه‌یرانانه . ده‌وڵه‌ته‌كان زۆر جار په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره له كاتی كێشه‌كانیاندا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر ، ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه زۆرجار خه‌ڵكی ئاسایی ناگرێته‌وه له قۆناغی یه‌كه‌مدا ، به‌ڵام كاره‌سات له په‌نابردنی هه‌ندێ حكومه‌تی گه‌شه‌كردوودایه به‌و پێناسه‌ی باسمان كرد كه قه‌یران بۆ هاوڵاتیه‌كانی خۆیان درووست ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له قه‌یرانێكه‌وه ده‌یانخه‌نه قه‌یرانیكی تره‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه سه‌رقاڵی دابینكردنی پێویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان بن و زۆریش مه‌منوون بن بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاو‌و كاره‌با و غاز یان هه‌بێت ، ئه‌م ڕێگه چاره‌یه ڕژێمی پێشووی به‌عس له عێراقدا زۆر كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرت ، له‌وانه‌شه ڕه‌گه دووره‌كانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ مكیاڤیلی و كتێبی (الأمیر) .
له‌وانه‌شه به‌ده‌ر له ڕه‌هه‌نده ڕوشتیه‌كان دروستكردنی قه‌یران و ئاماده‌كردنی سیناریۆی توكمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی له كاتی ململانیی نیو ده‌وڵه‌ته‌كاندا كارێكی گرنگ بیت بۆ ئاسایشی ده‌وڵه‌تیكی دیاری كرا‌و ، یان ته‌نانه‌ت هه‌رێمێكی بچو‌وكیش ، به‌ڵام په‌نا بردن بۆ دروستكردنی قه‌یرانی یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی بێ پشت و په‌نا و هه‌ژار ، هاوكات قۆستنه‌وه‌ی هه‌ندێ بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ زیاتر خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و بازرگانیكردن به ژیان‌و بژێوی خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت ، ئه‌وه كارێكی دووره له هه‌موو به‌ها ڕه‌وشتی و مرۆڤایه‌تیه‌كان ، ڕاسته ده‌بێته هۆكاری ده‌ستخستنی سه‌روه‌ت و سامانێكی بێ سنوور و لێپرسراوه باڵاكان و هه‌روه‌ها بۆ كاتێكی تر ده‌ستگرتن به كورسی حوكمه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كات ، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌ره‌كانی هزر و لۆژیك و ئه‌زموونه‌كانی مێژوو ،ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه وا به‌رده‌وام نابێت و عه‌ره‌ب وه‌ته‌نی: دوام الحال من المُحال.
إجسان برهان ا‌لدین
2015-9-22 سلێمانی