هه‌ركه‌سێك ئازاده پشتگیری كێ ده‌كات و له‌به‌ره‌ی كێ ده‌گیرسێته‌وه ، به‌ڵام به‌رگری كردن له گه‌نده‌ڵكاران و ڕاوه‌ستان له دژی ماف خوراوان به به‌هانه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی كردن له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صاڵح ناشیرینكردنێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ ئه‌و ڕێبازه له‌به‌ر هه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی ئاشكرا . یان هیچ نه‌بێت ڕوپاماییه‌كی سیاسی ڕوونه ، هاوكات تۆمه‌تباركردنی سه‌رانی ئه‌و مه‌نهه‌جه‌یه به‌وه‌ی كه پشتگیری‌یان له سته‌م و گه‌نده‌ڵی كردووه‌و له دژی چه‌وساوه‌كاندا ڕاوه‌ستاون ،له كاتێكدا ئه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی بێ بنه‌مایه ، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ڕێبازه‌ش به كه‌س نه‌سپێردراوه له وینه‌ی ئه‌وانه‌ی به ناو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه قسه ده‌كه‌ن ، به ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه پاڵپشتی هه‌ڵوێست و قسه‌كان بكه‌یت به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و كرداری پێشینانی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته ، مه‌حاڵیشه له‌و سه‌رچاوانه‌دا به‌ڵگه‌ت بۆهه‌ڵوێستێكی وا خراپ ده‌ستكه‌وێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-10-7 سلێمانی