زیاتر له سی وشه له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌ربڕین له خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن ، هه‌ر وشه‌و له ئاستێكداو بۆ پله‌یه‌كی تایبه‌ت له خۆشه‌ویستیدا به كار دێت و هیچیان ده‌قاوده‌ق ئه‌وی تر ناگرێته‌وه ، وه‌كو( هوی ، جوی ، شغف ، دنف ،كلف ، ود ، وجد ، سه‌د ، عشق ، شوق ، حرق ، أرق ، هیام ، غرام ، صبابة ، خلابة ، زۆر وشه‌ی تریش ، به‌ڵام له‌وانه‌یه وشه‌ی (حب) كۆكراوه‌و كورتكراوه‌ی هه‌موویان بێت له ڕووی به كارهێنان ناوبانگیشه‌وه .
خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه‌و باڵیان پێ ده‌گرێته‌وه له ئاسمانی كامه‌رانی و هه‌ستكردن به خۆشی و جوانی و، پۆشاكێكی ڕازاوه و پڕ له میهره‌بانی و ئاكاربه‌رزی وڕه‌وشت جوانی له‌به‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.
خۆشه‌ویستی حاڵه‌تێك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مرۆڤه كه به‌وئاكاره‌وه جوانه‌و به هاوڕێتی ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ئینسانه ، به ده‌ر له‌و خه‌سڵه‌ته‌ش، مرۆڤ به‌شێكی زۆر له به‌های مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات و، دوور له خۆشه‌ویستی له دڕه‌نده‌كانه‌وه نزیكتره زیاتر تاكو ئاده‌میزاده‌كان.
ئینجا خۆشه‌ویستی له‌وانه‌یه بۆ په‌روه‌ردگار وئایین وبه‌خشین و مردن له پێناو خوا بێت و، یان بۆ شته پیرۆزه‌كان بێت و، له‌وانه‌شه بۆ دایك و باوك وخێزان و مناڵ و هاوڕێی و كه‌س و كار بێت ، له‌وانه‌شه بۆ خاك و ئاو‌و زێد و نیشتمان بێت ، یان بۆ هه‌ر شتیك بیت له شته‌كان ، یان بۆ زۆربه‌ی ئه‌و شتانه بێت به تێكڕایی، به‌ڵام ده‌كرێت به پێوه‌ری ئایینی و ره‌وشت بزانرێت ئه‌و خۆشه‌ویستییه تا چی ڕاده‌یه‌ك له سنووری باشه ، یان له بازنه‌ی خراپه‌دایه.
له لایه‌كی تریشه‌وه خۆشه‌ویستی پێوه‌رێكی نییه پێی بپێورێت ، ئامرازێك نییه ڕێژه‌كه‌ی دیاری بكات ، به‌ڵام به پێوه‌ری هه‌ست هه‌ستی پێده‌كرێت و كرداریش ئه‌و هه‌سته وه‌ردگێڕێته سه‌ر زمانی واقیع وبه‌رجه‌سته‌ی ده‌كات و، ڕێژه‌كه‌ی به ته‌رازووی دڵ و مێشك مه‌زه‌نده ده‌كرێت و، هه‌روه‌ها به پێی شوێنه‌واره‌كانی كه له ناخ و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كه‌سه درووستی ده‌كات ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كان ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له خۆشه‌ویستیدا ، كه‌سی مه‌زن خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی مه‌زنه ، كه‌سی پڕوپوچ یش خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی پڕوچووچه ، به هه‌مان شێوه كه‌سانی ڕاستگۆ و درۆزن و ده‌ستپاك و ناپاك و چه‌واشه‌كار و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی گوماناوی جۆری خه‌سڵه‌ته‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كانیان به جێ ده‌هێڵیت و به تایبه‌تی خۆی مۆری ده‌كات.
خراپترین جۆری خۆشه‌ویستیش – كه له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان له‌وجۆره زۆر بوونی هه‌یه – خۆشه‌ویستی بێ بنه‌مایه كه خاوه‌نه‌كه‌ی له پیناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتی ، مادی ، عاتیفی ، سیاسی ، ده‌ریده‌بڕێت و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی زیاتر نییه له هه‌ندێ وشه‌ی بێ گیان و بێ بناغه ، پێچراو به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی تكاكار بۆ گه‌یشتن به ئامانجی چاوه‌ڕوانكراو .
له كۆتاییدا ئه‌ڵێم: خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه به‌ڵگه‌ی ڕاستێتی له‌گه‌ڵ خۆیدایه و په‌یامه‌كه پێش ئه‌وه‌ی له زاره‌وه ببیسترێت ، له دڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت ،بۆیه به‌رانبه‌ره‌كه به سووك وسانا له‌و په‌یامه ده‌گات و هیچ نیازێك نییه بۆ به‌ڵگه‌ی له‌وه زیاتر بۆ سه‌لماندنی ، هاوكات خۆشه‌ویستی درۆینه چونكه هه‌ڵقوڵاوی دڵ نییه و چه‌ند وشه‌یه‌كی سارد و سڕه له سنووری زمان تێناپه‌ڕێت ، هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه وخاوه‌نه‌كه‌شی بێ سوود و له‌خۆڕایی خوێ ماندوو ده‌كات بۆ سه‌لماندنی.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-18 سلێمانی