ناوی (طه) و(یاسین) له نێو خه‌ڵكیدا زۆره به‌و ئیعتیباره‌ی كه ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا بن صلی الله علیه وسلم، به‌ڵام له كاتی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دوو ناوه ته‌نها بریتین له چه‌ند پیتێك له‌و پیتانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون كه پێیان ده‌وترێت (الحروف المقطعة) وه‌كو (حم) و(طس)و پیته‌كانه تر، به‌ڵگه‌یه‌كی به هیزیشمان له‌به‌رده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنیت كه ناوی پێغه‌مبه‌ر بن صلی الله علیه وسلم، بۆیه زۆرێك له زانایان له كۆن و نویدا ناونانی مناڵ به‌و دوو ناوه‌یان به مكروه زانیوه ، له‌وانه پێشه‌وا مالك ، ابن القیم و زۆرێك له زانا كۆن و هاوچه‌رخه‌كان، طه و یاسین – وه‌كو ئیبنولقه‌ییم فه‌رموویه‌تی – له هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح یان ضعیف یان له فه‌رمووده‌ی یه‌كێك له هاوه‌ڵاندا نه‌هاتووه‌و جێگیر نه‌بووه كه له ناوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بن صلی الله علیه وسلم…
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌م باره‌وه به‌كر ئه‌بو زه‌ید ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له كتێبی (معجم المناهي اللفظیة) له پیتی ط له باسی (طه) و پیتی ي له باسی (ی‌س) وشوینی تر به جوانی و به به‌ڵگه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌ی شیكردووه‌ته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-30 سلێمانی