زۆر كه‌س هه‌ن جگه له په‌یجی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له فه‌یسبوك ، په‌یجی وه‌همی درووست ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی جیا جیا ، ئه‌وه كارێكی هه‌ڵه‌یه چونكه كه‌سه‌كه ناچاری ئه‌نجامدانی هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی نه‌خوازراو ده‌بێت ، له‌وانه:
– ناوی خۆی ده‌گۆڕی ، ڕه‌گه‌زی ، شوێنی نیشته‌جێبوونی ، ئه‌مه هه‌مووی درۆكردنه (مع سبق الإصرار والترصد)، هاوكات گوناهێكی به‌رده‌وامه بۆ كاكه‌ی یان داده‌ی وه‌همی ده‌نووسرێت.
– كه‌سایه‌تی كه‌سی وه‌همی هیچ بایه‌خێكی نییه ، ئه‌گه‌ر شته‌كانی باش بن وه‌كو ئه‌وه‌یه كه‌سێكی تر نووسیبێتی ، ئه‌گه‌ر یش به پێچه‌وانه به‌رده‌وام جنێوی بۆ ده‌ڕوات.
– كه‌سایه‌تی وه‌همی هه‌رچه‌ند پۆسته‌كانی گرنگ بن جێگای متمانه نییه خاوه‌نه‌كه‌ی ،ده‌وترێت ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی به هێز بووایه خۆی ده‌رده‌خست.
– له‌و ماوه‌ی كه خۆی شاردووه‌ته‌وه‌و وائه‌زانێ كه‌س پێی نازانێ له‌وانه‌یه به ئوسلوبی نووسین ، به فه‌رهه‌نگی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ر ، له ڕێگه‌ی یه‌ك وشه‌وه جاری وا هه‌یه كه تایبه‌ته به هه‌گبه‌ی وشه‌كانی كه‌شف ئه‌بێت ، ئیتر له‌و ماوه‌یه كه وا ده‌زانێ ناناسرێت له‌وانه‌یه له‌ته‌بیعه‌تی خۆی ده‌ربچێت ، یان ڕاستتره بڵێین بچێته سه‌ر ته‌بیعه‌تی ئه‌سڵی خۆی به بێ ئه‌تیكیت و زیان له‌كه‌سایه‌تی خۆی بدات .
من لێره باسی ئه‌وانه ناكه‌م كه ته‌نها په‌یجێكیان هه‌یه به ناوێكی خوازراوه‌وه ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌شم پێ باش نییه به‌بێ هیچ پاساوێك بێت ، به لكو باسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه په‌یجێكیان هه‌یه به ناوی خۆیانه‌وه یه‌ك پارچه ئه‌تیكێت و له‌سه‌ر خۆیی و ڕه‌زانه‌ت و ئارام گرتن له‌سه‌ر ڕای جیاواز …هتد ،له‌ولاشه‌وه په‌یجێكیان به ناوێكی تر كردووه‌ته‌وه ، به خزمی كه‌سه ئه‌سڵیه‌كه‌ش ناچێت ، بۆنموونه ناوی ئه‌حمه‌ده واده‌زانێ ئه‌گه‌ر گۆڕی بۆ لؤي ئیتر ئه‌بێته عه‌ره‌ب و عه‌نته‌ر نییه بیناسێته‌وه ، یان خۆی كه‌لارییه ، ئه‌گه‌ر وتی فڵان هه‌ولێری ئیتر نه‌ك مرۆڤه‌كان جنۆكه‌ش نایدۆزێته‌وه ، نه‌خێر وانییه و ده‌گونجێت تووشی عه‌یبه‌یه‌ك بیت وه‌كوبرینێكی قووڵ كه شوێنه‌واره‌كه‌ی هه‌ر بمێنێته‌وه..بۆیه برایان و خۆشكانی ئازیز به قسه‌م بكه‌ن په‌یجی ته‌زویر دامه‌نێن ، چونكه دوور له قه‌درتان ئه‌وكه‌سه دووچاری درۆ و تجسس وخه‌ڵك و دڵسۆز له ده‌ستدان ده‌بێت ،موسوڵمانیش خۆی له‌م رۆژگاره كه‌م شانی به گوناه قورس نییه تاكو بچێت به‌وكاره دزێوه قورستری بكات…ڕێزم قبوڵ بكه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-3-22 سلێمانی