درووست بوونی فیتنه و لادان له ڕیگه‌ی ڕاستی شه‌رع له مێژووی ئیسلامدا به‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره ڕووده‌دات و نابێت گاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر دڵسۆزانی سوننه‌ت و شه‌رعی ئیسلام درووست بكات ، یان خوانه‌خواسته تووشی بی هیواییان بكات ، به‌ڵكو درووستبوونی ئه‌وجۆره فیتنه‌و راوه‌ستانه له دژی فه‌رمووده‌كانی رسول الله (صلی الله علیه وسلم) خێری تێدایه و ڕیزه‌كانی پێ پاك ده‌بێته‌وه ، ناحه‌زان ولایه‌نگرانی سوننه‌تی پێ ده‌ردكه‌وێت ، چاكخوازان و بانگخوازان و فیرخوازانی زانستی شه‌رعی پێ چالاك ده‌بیته‌وه و ڕاده‌په‌ڕن بۆ سه‌رخستنی دینه‌كه‌یان ، خۆ دینی ئیسلام هه‌موو ورده‌كارییه‌كی له فه‌رمووده‌كاندایه به ده‌قی قورئانی پیرۆز ، جا ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له دژی ئه‌وه راوه‌ستان ، یان ڕێگه‌یان بۆ ئه‌و كه‌سانه خۆش كرد و فه‌رموویان لێ كردن بۆ گومان بڵاوكردنه‌وه له ده‌وری فه‌رمووده‌كان ، له كاتیكدا ئیمه له بنچینه‌وه له فیتنه‌یه‌كی ترداین دانای تێدا سه‌رسام ده‌بیت ، كه‌واته ئه‌و كاره قه‌ده‌ری خوایه وحیكمه‌تیشی تێدایه بیگومان ، له‌وانه‌شه ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه و ته‌فسیرێك بێت بۆ فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا::{أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ} ده‌بێت تووشی فیتنه ببین له دینه‌كه‌ماندا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بخریته درۆوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری لێبكه‌ین و لاپه‌ڕه‌ی كرده‌وه‌كانمان به‌وه پڕكه‌ینه‌وه ، كه‌واته ئه‌مه سوننه‌تی خوایه وقه‌ده‌ری خۆیه‌تی و خێری تێدایه ، به‌ڵام پێویسته هه‌موو خاوه‌ن توانایه‌ك ڕۆڵی خۆی ببینیت وهیچ هه‌وڵێكی هه‌ڵنه‌گرێت بۆ كاتیكی تر له كاتیكدا فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر كه‌ناله‌كانه‌وه سووكایه‌تییان پێده‌كریت ، له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێم: پرسی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده پرسێكی كۆنه و هه‌ر له سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی سه‌ری هه‌ڵداوه ،و به‌ڵام سه‌رجه‌م زانایانی ئیسلام و له‌درێژایی مێژووی ئیسلامدا ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌یان به دژایه‌تی ئیسلام له قه‌ڵه‌م داوه‌و و خاوه‌نه‌كانیشیان جگه له ڕوو زه‌ردی له مێژوودا هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه… وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-3-24 سلێمانی