ڕه‌حمه‌تی خوا له بیرمه‌ندی ئیسلامی گه‌وره (أنور الجندي) هه‌میشه هه‌ستی به كاریگه‌ری خراپی هزری ڕۆژئاوا ده‌كرد له‌سه‌ر نووسه‌ره میسرییه‌كان كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌یان ده‌كرد بۆ شوینكه‌وتنی شارستانی ڕۆژئاوا له هه‌موو بوارێكدا به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی داماڵینی ئافره‌ت له جل و به‌رگ و له به‌ها ئایینی وئاكاره‌كان ، چه‌مكی ته‌غریب زۆر جار له كتێبه‌كانیدا دووباره ده‌بوویه‌وه وه‌كو زه‌نگێكی ترسناك بۆ موسوڵمانان..ئه‌فسوس گۆڕه‌پانی كوردی كه‌سێكی وه‌كو (أنور الجندي) خه‌مخۆری تێدا نییه ڕووبه‌ڕووی شاڵاوی دورخستنه‌ه‌ی كومه‌لگا له ئیسلام بێته‌وه ، گۆڕه‌پان چۆڵه بۆ ئاره‌زوو په‌رسته‌كان به ڕۆژی ڕوناك ئافره‌تانی كورد بۆ سه‌رپۆش فڕێدان بانگ بكه‌ن ،ئه‌وانه‌ش كه ده‌بوو ڕۆڵیان بگێڕایه له‌م هه‌ڵوێسته مێژوویه‌دا خۆیان لێ بێ ئاگا كردووه..
إحسان برهان ا‌لدین
2015-11-28 سلێمانی