له كوردستاندا زۆرمان هه‌یه به چاونوقاوی بانگه‌شه‌ی شوێنكه‌وتنی لایه‌نه خراپه‌كانی شارستانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن به تایبه‌تی به كاڵا كردنی ئافره‌ت و به كارهێنانی بۆ تێركردنی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ، هه‌رئه‌وه‌یان له باردایه ، ئه‌گه‌رنا مه‌ودایه‌كی فراوان ئه‌م ڕۆژئاوا په‌رستانه‌ی لای خۆمان جیا ده‌كاته‌وه له پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیایی ڕۆژئاوا ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه بۆمانی هاورده بكه‌ن ته‌نها لایه‌نه زیانبه‌خشه‌كانی ئه‌و ژیاره‌یه به تایبه‌ت سووككردنی شكۆی ئافره‌ت و هه‌ڕاج كردنی جه‌سته‌ی ! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌باره‌و ئه‌وه‌یان مه‌به‌سته.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-11-28 سلێمانی