له‌م ڕۆژگاره‌ی خۆماندا ئیشكردن به پێی بنه‌ما نه‌گۆڕ و چه‌سپاوه‌كانی ئیسلام باجی قورسی هه‌یه ، چونكه ئاڕاسته‌ی سه‌رده‌م هاوته‌ریب نییه له گه‌ڵ ئاراسته‌ی ئیسلامدا ، بۆیه ده‌بینی خه‌ڵكی سه‌ره‌ڕای باوه‌ڕیان به‌م ئایینه زۆر جار پێچه‌وانه‌شی كار ده‌كه‌ن ، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێك له خوینده‌وار و شاره‌زا و كه‌سه دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگا تووشی دوودڵی بوونه له‌وه‌ی به‌ته‌وای ڕه‌چاوی ئه‌و بنه‌مایانه بكه‌ن و زۆر به‌رژه‌وه‌ندی له ده‌ست بده‌ن ، یان هه‌ڵسن به تێكه‌ڵكردن و مه‌له كردن له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی شه‌پۆله‌كاندا و سازش كردن و هه‌ندێ جار خۆخه‌ڵه‌تاندن به ڵكو – كورد وته‌نی – له جیاتی خواردنی ته‌نها خورما یان مێوژ بتوانێت خورمش بخوات ، له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌م دینه‌كه‌ی ده‌گرێت و هه‌م ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌شی له‌ده‌ست ناچێت و خوایش لێبورده‌و به‌به‌زه‌ییه له كۆتاییدا.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-5 سلێمانی