له هه‌ندێ كه‌س پرسیار ده‌كرێت ئاره‌زوو (هیوایه‌تت) چییه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هیوایه‌تم كتێب خویندنه‌وه‌یه ! ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه خوێندنه‌وه وه‌كو ڕاوكردن و مه‌له‌وانی و گه‌شتكردن هیوایه‌ت نییه، به‌ڵكو پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی یه بۆ ژیان ، خوێندنه‌وه – به تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی مه‌به‌ستدار و بونیاتنه‌ر – ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان به‌ره‌و پێش پاڵ ده‌نێت وبه‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، هه‌ركه‌سێك خوێندنه‌وه‌وی نه‌بێت كه‌سێكه ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی فراوان نابێت و ناتوانێت ببێته هۆكارێكی پێشكه‌وتن بۆ زانست و بۆ ژیان و بۆ ده‌وروبه‌ری ، ئه‌م وته‌یه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر قوتابی و مامۆستا‌و و ڕۆشنبیرو سیاسی و زۆرێك له چین و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا جێبه‌جێ ده‌بێت ، كاره‌ساتیش – به بۆچوونی خۆم – له‌وه‌دایه كه زۆرێك له‌م چینانه ته‌ماشای خوێندنه‌وه وه‌كو پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی ناكه‌ن ، به‌ڵكو وه‌كو هیوایه‌ت ته‌ماشای ده‌كه‌ن ، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن : هه‌رگیز ناتوانین كتێبێك له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر بخوێنینه‌وه ! به‌ڵام ده‌توانن ساڵی چه‌ند هه‌زار سعاتێك له‌سه‌ر فه‌یسبوك و تویتر و یوتیوب و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان به‌سه‌ر به‌رن ، ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه قوتابیان كه ده‌بنه مامۆستا و كه‌سی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا له دواڕۆژددا پێش هه‌موو كه‌سێك باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-11 سلێماني