شه‌رمى ناوێ دۆخه‌كه له باره
هه‌ندێ له‌و كه‌سايه‌تييه ئيسلامييانه‌ى خوا ڕه‌حمى پێكردوون و تاكو ئێستا تووشى نه‌خۆشى ته‌ئويل كردن و خۆگونجاندن و ده‌ق شێواندن وله خشته‌چوون نه‌بوونه، ئه‌وانيش وا خه‌ريكه ئاراميان لێ ده‌بڕێت ودڵيان بۆ ڕێڕه‌وى له خشته‌چووه‌كان لێ ده‌دات و، وا دياره حه‌ز له ده‌ركه‌وتێكى جياواز ده‌كه‌ن و، به ده‌ستهێنانى پله‌و پايه‌و ئيمتيازات بووه‌ته خولياى ئه‌و كه‌سايه‌تييه ئازيزانه، به‌شه‌رمه‌وه و هێواش هێواش به خۆيان‌دا ده‌چنه‌وه، خوێندنه‌وه‌ى نوێ بۆ ده‌قه‌كان وهه‌ندێ له چه‌مكه‌كان ده‌كه‌ن، منيش پێيان ده‌ڵێم: ئيشه‌كه‌تان هه‌ندێ قورسى و ئيحراجى تێدايه و ڕێخۆشكردنى ژيرانه‌ى ده‌يه‌وێت، ئه‌زانم ئاسان نييه بۆچوونه‌كانى دوێنێتان بسڕنه‌وه‌و هاوكات بۆچوونه تازه‌كانيشتان جێ‌گير بكه‌ن، به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان خۆ كانديد كردن بێت بۆ (په‌رله‌مان) وپله‌وپايه‌هاوشێوه‌كانى، په‌له بكه‌ن و شه‌رمى ناوێت، كات له به‌رژه‌وه‌نديتان نييه، به‌ڵام گرنگه پشتگيرى حيزبێك به‌ده‌ست بهێنن ومه‌رجيش نييه ببنه ئه‌ندام، چه‌ندين له‌و به‌ڕێزانه‌ى كه له ڕێگه‌ى ئه‌و حيزبانه‌وه به ئاواته‌كانيان گه‌يشتن، ئێستاش هه‌ر (سه‌ربه‌خۆ)ن، چونكه ئێستا مۆديله‌كه گۆڕاوه، ده‌كرێت له حيزبه‌كه نه‌بيت و كانديدى ئه‌وانيش بيت! ئه‌گه‌ر يش مه‌به‌ستتان پاكانه‌كردن و لابردنى گومانى نامۆدێرنه‌ييه له‌سه‌ر خۆتان، يان خۆ پۆلێن كردنه له گه‌ڵ كه‌سايه‌تييه گشتى و مه‌قبوله‌كان وبه‌ڵكو ببنه ميوانى كه‌ناله ئاسمانيه‌كان، كه لاى ده‌سه‌ڵات و شوێنه فه‌رمييه‌كان حيسابيان بۆ ده‌كرێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر په‌له بكه‌ن باشتره و ئه‌و لاپه‌ڕه‌ى دوێنێتان هه‌ڵده‌نه‌وه‌و، بيگۆڕن به لاپه‌ڕه‌يه‌كى شياوتر له گه‌ڵ هيواو ئاواته‌كانى ئه‌مڕۆتان، هۆكارێكى تريش بۆ په‌له كردن – لێم مه‌گرن – مردنه ، ئان وساتى دياريكراوى نييه و گه‌نجى و پيرى نازانێت، نازانن كه‌ى ده‌ستى له بينه‌قاقاتان توند ده‌كات و ده‌بێته په‌رژينى نێوان ئێوه‌و ئومێده‌كانتان، ئيتربو پێشه‌وه.
إحسان برهان الدين
2017-4-28 سلێمانى
