هه‌ندیك پێیانوایه پێویسته تازه‌گه‌ری ونوێخوازی وه‌كو چۆن بواره‌كانی دونیای گرتووه‌ته‌وه ، به هه‌مان شێوه پێویسته بواره جیا جیا جاكانی ئایینیش بگرێته‌وه ، به تایبه‌تی بواری مێژوو به بۆچوونی ئه‌وان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی بژاركردنی پێویسته، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كانیش پێویستیان به‌ده‌ستكارییه‌كی گه‌وره‌یه و،فه‌رمووده‌كانی ئاحاد- كه‌زۆربه‌ی فه‌رمووده‌كان ئاحادن – زیاتر كه‌وتوونه‌ته به‌ر خه‌شم وقین و توڕه‌یی ئه‌وان ،ئه‌مه بێجگه له فیقهو چه‌ند بوارێكی تر،به‌كورتی هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئیسلامێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ، لێره‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی سه‌ریان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ر فراوانه بریتین له عه‌لمانییه (میانڕه‌وه‌كان) ،كه پێیان وایه ئیسلام وه‌كو جه‌سته‌یه‌كی بێ گیان ، یان قه‌تیس كردنی له گۆشه‌ی مزگه‌وته‌كاندا ، یان وه‌كو داهۆڵێك ، مانه‌وه‌ی باشتره به‌مه‌رجێ سه‌ر له‌به‌ری پێناسه‌كان _ به گوێره‌ی توانا _ گۆڕانكاری جه‌وهه‌ریان به سه‌ردا بیت ، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك نوێخوازی سه‌ر لێشێواو هه‌ن _ ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی كیتاب وسوننه‌ته‌وه پیناسه‌یان بكه‌ین_ ئه‌مانه‌ش بانگه‌شه بۆ شۆڕشێكی گه‌وره ئه‌كه‌ن بكرێته سه‌ر سه‌رجه‌م چه‌مكه ئیسلامییه‌كاندا وئیسلامێكی هاوچه‌رخ له ئه‌نجامدا له دایك بێت ، ئه‌مانه به گشتی نه‌وه‌ی طه حسن و لطفي السید و علي عبد الرازق و حسن الترابي والجابري وشحرور و زۆرێكن له‌وانه‌ی له زنجیره‌ی بیانناسه ده‌یانناسێنین ، له‌م شانۆگه‌ریه واقیعیه‌دا ئه‌كته‌رێكی تری دێرینی خاوه‌ن ئه‌زموون زیندوو كراوه‌ته‌وه بۆ ڕۆڵ بینین ، ئه‌ویش ڕێڕه‌وی موعته‌زیله‌یه ،هاوكات له گه‌ڵ گۆڕینی پۆشاكه‌كانی و ده‌ستهێنان به‌سه‌رو سیما ناشیرینه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت له ڕۆڵه‌كه‌یدا ، ئه‌مڕۆ ده‌یان كه‌س له كوردستانی به‌به‌ر شاڵاوكه‌وتووی تازه‌گری ئیسلامی‌دا ، به توانا‌و هه‌وڵێكی زۆر لاوازه‌وه ، به زانستێكی زۆر كه‌مه‌وه ، به بیرێكی نه‌خۆش و پیویست به چاره‌سه‌ری هه‌نوكه‌ییه‌وه ، له ڕێگه‌ی هه‌ندێ كه‌ناڵی نوێخواز وكه‌م بینه‌ره‌وه ، خه‌ریكن ته‌پڵی تازه خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان لێئه‌ده‌ن و ئه‌ڵین با جارێكی تر دوور له تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان و زانایانی سه‌له‌ف و خه‌له‌ف خۆمان ڕاڤه‌ی ده‌قه‌كان بكه‌ین ، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر له‌م دوره‌وه سوێند بخۆی له‌سه‌ر بابای نوێخواز كه سوره‌تی فاتیحه‌ی ڕه‌وان نییه سوێنده‌كه‌ت ناشكێت وعه‌یبی نابێت.
إحسان برهان ا‌لدین
24-5-2015 سلێمانی