سوپاس بۆ خوای گه‌وره زۆرێك له‌وانه‌ی ئاڵای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌و و دابه‌شكردنه‌وه‌ی گومان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له كوردستان خه‌ڵكی زانا نین و بێ ئاگاترین كه‌سانێكن له تێگه‌یشتنی قورئان وسوننه‌ت و كتێبه‌كانی زانستی ڕاسته‌قینه ، ته‌نانه‌ت توانایان نییه خۆیان ڕه‌خنه له ئیسلام بگرن، به‌ڵكو ده‌چنه خزمه‌تی نووسه‌ره ئه‌نتی ئیسلامه‌كانی عه‌ره‌ب و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و قسه‌كانی ئه‌وان كوتومت كۆپی دده‌كه‌ن و وه‌ریده‌گێڕن ،به‌ڵكو هه‌ر چاویان هه‌ڵنایه به‌و باسانه و ته‌نها به باسی عه‌قڵی و بۆچوونی كه‌سیتی و تاودانی ئه‌سپی هزر له گۆره‌پانی بۆچوونی كه‌سێتیدا خۆیان ده‌بیننه‌وه ، هه‌موو پسپۆڕییه‌كان له گه‌ڕاندایه به دوای ڕه‌خنه‌كانی نه‌یارانی سوننه‌ت و ناشیركردنی كه‌ڵه پیاوانی ئیسلام ، پێشه‌وایان له سه‌ركێشی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئیجماعی ئوممه‌ت حه‌سه‌ن تورابى وعدنان ابراهيم هاوشيوه كانيانه و ، سه‌رمه‌شقیان له تازه‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كاندا حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی و محمد شه‌حرور و محمد عابد الجابري و نصر ابو زيد ه‌و ، چاوساغیان بۆ بوختان كردن به ناوی ئیسلامه‌وه جه‌مال به‌ننا و علي جمعة و هاوبيره كانيانه و ، سه‌ركرده‌كانیان له كۆن ونوێدا خه‌ڵكی گومڕا و سه‌رگه‌ردانن ،ئه‌مه‌ش دڵخۆشی ئه‌وه‌ی تێدایه كه پاڵنه‌ری ئه‌وان نه‌فامی و نه‌شاره‌زاییانه له كيتاب و سوننه ت و دووباره‌كردنه‌وه‌یانه بۆ وته‌ی سه‌رانی ڕێڕه‌وه گومڕاو لاده‌ره‌كانی له ڕێگای ڕاستی سوننه‌ت ، یان ته‌نها نیاز خراپیه و ویستی خۆ تاقیكردنه‌وه‌یه له به‌گژاچوونی سوننه‌ت وه‌كو ئه‌و به‌رانه‌ی به شاخی شه‌ڕ له گه‌ڵ تاویرێكی سه‌ختدا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیشكێنێت.
له كۆنگره‌یه‌كدا له گه‌ڵ یه‌كێك له قورئانیه سه‌رسه‌خته‌كانی كوردستان كۆبوومه‌وه ، كۆنگره‌كه ده‌رباره‌ی هه‌ندێ باسی شه‌رعی بوو كه پێویستی به شاره‌زایی قورئان و فه‌رمووده‌و كتێبی زانستی هه بوو ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پسپۆڕی له‌و بواره‌دا نییه و بازارى كه ساسه ولێیان بێ ئاگایه نقه‌ی لێوه نه‌ده‌هات له كاتیكدا ئه‌و سوارچاكی قسه‌كردنی بێ به‌ڵگه‌یه له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، پرسیاری لێكرا بۆ بێ ده‌نگی و تويش قسه‌یه‌ك ناكه‌یت؟ وتی من له‌م جۆره باسانه قسه ناكه‌م ! ئه‌گه‌ر باسێكی فیكری بوایه(یه‌عنی قسه‌كردن به ئاره‌زووی خۆی به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك) ئه‌وا به‌شداریم ده‌كرد.
إحسان برهان ا‌لدین