هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه نابێت باسی مردووه‌كان بكرێت به خراپه، با خه‌ڵكانی گومرا و لاده‌ریش بووبێتن ، یان هه‌ندێ هه‌ڵوێستی خراپیان بووبێت وه‌كو هاوكاری سته‌مكاران وستایشكردنیان و تێكدانی چه‌مكه ئیسلامیه‌كان و بانگه‌شه كردن بۆ عه‌لمانیه‌ت به ناو ئیسلامه‌وه !چونكه مرۆڤه‌كان كه له دونیا ده‌رده‌چن ئیتر به‌ره‌و لێپرسینه‌وه چاره‌نووسی خۆیان ده‌چن ، بێگومان ئه‌م قسه‌یه ڕاسته ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بانگه‌وازی بۆ گومڕایی و لادانه‌كانی له بنچینه‌كانی ئیسلام نه‌كردبێت ،ئه‌گه‌ر گومڕایه‌كی ناكاریگه‌ر بووبێت واته خراپیه‌كانی ته‌نها بۆ خۆی و ده‌وروبه‌ری بووبێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وێكی دامه‌زراندبێت بۆ له خشته بردنی خه‌ڵكی، ئه‌گه‌ر درێغی نه‌كردبیت له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو باوه‌ڕێكی ناكۆك له گه‌ڵ هێڵه پانه‌كانی بیروباوه‌ری ئیسلامدا له ڕێگه‌ی وتار ، كتێب ، وانه وتنه‌وه به ده‌نگ و ڕه‌نگ ، به‌رهه‌مه‌كانیشی پاش مردنی ده‌ستاو ده‌ستی پێبكرێت و ڕؤڵی به لاڕێ بردنی موسوڵمانان ببینێ ، له‌و باره‌دا واجبێكی شه‌رعیه به‌رپه‌رچی بۆچوونه ناكۆكه‌كانی له گه‌ڵ شه‌رعی خوا بدرێته‌وه و موسوڵمانانی لێ وریا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی بیروباوه‌ره‌كانی ئاشكرا ببێت ، چونكه له ڕاستیدا ئه‌و جۆره كه‌سانه سه‌ره‌رای مردنیان وه‌كو ئه‌وه‌یه زیندوو بن له ناوماندا به هزریان ، به قسه‌و بیروبۆچوونه‌كانیان ، به‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به جێیان هیشتووه‌و له پاش مردنی خۆیان هه‌ر خه‌ڵكی گومرا ده‌كه‌ن ، جگه له‌وه‌ش ئه‌وانه هاوشێوه‌یان هه‌یه له زیندووه‌كاندا وه‌كو هه‌ڵگری بیروبۆچوونه‌كانیان.
له‌م ڕوانگه‌شه‌وه وه‌كو خزمه‌تێكی موسوڵمانان پێم باش بوو زنجیره‌ی بیانناسه بنووسم ، كه هه‌موو جۆره كه‌سایه‌تیه‌كی له خۆ گرتووه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕۆڵی خراپه‌كاری له دژی ئیسلام گێڕابێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-11 سلێمانی