به‌رگریكردنی هه‌ندێ كه‌سم به‌لاوه سه‌یره له كه‌سێكی وه‌كو منصور علي الكیالي ، ده‌ڵێم ئه‌و به ته‌واوی باوه‌ڕی به بنه‌ماكانی موعته‌زیله هه‌یه و قسه‌كانی كه به ڤیدیۆ له سه‌ر یوتیوب دانراون به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر باوه‌ڕی ، ده‌ڵێن نه‌خێر موعته‌زیله نییه ، ده‌ڵێم نكۆڵی له ده‌ركه‌وتنی مه‌سیح ی ده‌ججال و یأجوج و مأجوج و سزای ناوگۆڕ و پردی سیرات و ته‌رازووی قیامه‌ت و شتی تر ده‌كات ، ده‌ڵێن ئاخر چاكه‌یشی زۆره بۆ باسی چاكه‌كانی ناكه‌یت ؟ ده‌ڵێم ته‌فسیره‌كانی بۆ قورئان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌لین و ئاخیرینه ئه‌وه‌نده نامۆیه ده‌ڵێن ئه‌و له فیزیادا كه‌سێكی به توانایه؟!
.ئازیزان خۆ من نه‌موتووه له فیزیا‌و كیمیا و ماتماتیك توانای نییه ، من ئه‌ڵێم له پێناسه‌ی شه‌رعدا كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌و بیره نامۆیانه بێت گومڕای پێ ده‌وتریت سه‌ر باری ئه‌و هه‌موو لادانانه‌ی سونه‌تیش ڕه‌تده‌كاته‌وه ، كه‌واته له ڕووی دیندارییه‌وه نابێت هیچی لێ وه‌ربگیردرێت چاكه‌كانیشی ئه‌بێت به‌سه‌ر خۆیدا بدرێته‌وه چونكه حه‌ق و ناحه‌ق نابێت لای خه‌ڵكی تێكه‌ڵ بكرێن، من نازانم ئه‌مانه‌ی به‌رگری له كه‌یالی و هاوشێوه‌كانی ده‌كه‌ن به پێی چی بنه‌مایه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه ، كه‌سێك پاش ئه‌مه‌نه‌نده خراپه چی چاكه‌یه‌كی ده‌مینیت باس بكرێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه سه‌یره‌ی ئێوه بێت هه‌رچی گومڕاكانی مێژوو هه‌یه ئه‌وه‌نده چاكه و عیباده‌ت و لێهاتووییان بووه باس بكرێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج و ڕێگای ڕاست لایان نه‌دابێت نه‌ك له گه‌ڵ یه‌ك چاكه ده خراپه‌ی هه‌بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-11-25 سلێمانی