هه‌زار جار ڕه‌حمه‌تی خوات لێبێت ئه‌ی پێشه‌وا شاطبي ، سوێند به خوا هۆنراوه‌یه‌كت نووسی بۆ مێژوو و هه‌موومانت قه‌رزار كرد تا ڕۆژی قیامه‌ت ، له شوێنێكی هۆنراوه‌كه‌یدا كه ناسراوه به (حرز الأماني ووجه التهاني)و بریتیه‌له 1173 به‌یت وهةمووى ده‌رباره‌ى زانستى قيرائاته فه‌رموویه‌تی:
81 – وهذا زمان الصّبر من لك بالّتي … كقبض على جمر فتنجو من البلا
واته: ئه‌مه سه‌رده‌می خۆڕاگریه له‌سه‌ر دینداری ، كێ بێ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ست به دینداری خۆیه‌وه بگرێت وه‌كو چۆن ده‌ست به ژیله‌مۆیه‌كه‌وه دەگرێت و له‌به‌ر خوا بێ باك بێت له ئازار‌و ناخۆشییه‌كانی ، ئه‌مه زه‌مانه‌یه‌كه ئه‌وه‌ی حه‌قی پێبێت و باسی حه‌ق بكات ئازار ده‌درێت و به نامۆ ته‌ماشا ده‌كرێت ، ئه‌وه‌شی ناحه‌ق بڕوات و ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆشه بیكات له پێشه‌وه‌یه و به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت ، ئایا ئه‌مه ئارامگرتنی ناوێت ؟ به‌ڵێ سوێند به خوا ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ئیماندار به خوای خۆی و دادگه‌ری ڕۆژی قیامه‌ت نه‌بێت خه‌مێكی جه‌رگبڕه كه به‌م شێوه پێوه‌ره‌كان ئاوه‌ژوو كراون ، ڕه‌شت پێ پیشان ده‌ده‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر سپیبوونی ده‌كه‌نه‌وه ، خۆڵت به نرخی زێڕ پێ ده‌فرۆشنه‌وه ، كه قسه‌ش بكه‌یت وڕه‌خنه بگریت لیستێكی تۆمه‌ت چاوه‌ڕوانت ده‌كات و هێشتا ئه‌مه هه‌موو خه‌مه‌كه نییه نه‌خێر ، كاره‌ساتی گه‌وره‌تر ئه‌ویه زۆرێك له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵگرتنی حه‌ق ده‌كه‌ن چوونه‌ته ژێر باری ئه‌و واتا چه‌واشه‌كاریانه‌وه بۆ چه‌مكه ڕاسته‌كان و له گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی بای ئه‌م سه‌رده‌مه شه‌ن ئه‌كه‌ن وپشتیان له‌زۆر بنه‌ما جێگیره‌كان هه‌ڵكردووه و وائه‌زانن ئاساییه ڕه‌نگت ره‌ساسی بێت واته: نه ڕه‌شی ته‌واو و نه سپی ته‌واو!
إحسان برهان ا‌لدین
12-5-2015 سلێمانی