ئێمه له كاتێكدا هه‌وڵه بێ سه‌روبه‌ره‌كانی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت له لایه‌ن ناحه‌زان ونه‌فامانه‌وه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕوانی پاداشتی گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگارین له سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر بیروبۆچوونێكی نامۆ به ڕێڕه‌وی تێگه‌یشتنی زانایانی سه‌له‌ف بۆ ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت ، هاوكات پێشمان وایه تازه‌گه‌ری له ئیسلامدا بوونی هه‌یه و ئه‌م ئایینه به‌و هێڵه گشتیه مه‌زنانه‌ی كه ده‌رباره‌ی تێڕوانینی بۆ ژیان و گه‌ردون و مرۆڤ هه‌یه‌تی توانای ڕێكردنی ته‌واوی هه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی دونیا به خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ ، به‌ڵام له فلته‌رو دیدو ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ،نه‌ك توانه‌وه‌ی له هیچ دیدگایه‌كی تردا ، زانایان له مه‌ڕ تازه‌كردنه‌وه‌ی دین جگه له‌وه‌ی پێناسه‌كه‌یان بۆی جیاوازه ، هاوكات ده‌رگاكه‌یان له‌سه‌ر پشت به جێ نه‌هێشتوه بۆ نه‌فام و داخ له دڵ و بیرنه‌خۆشه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان له هێڵه گشتیه‌كانی ئیسلام لا بده‌ن به پاساوی ناڕه‌وای تازه‌گه‌ریه‌وه .به‌ڵكو هه‌ندێ مه‌رجی سه‌ره‌كیان داناوه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی تازه‌گه‌ری له ئیسلامدا ده‌كات ، له‌وانه:
1- ئه‌نجامده‌ری تازه‌گه‌ری پێویسته له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بێت و به بیدعه‌یه‌كی تازه دروستكراو له شه‌رعی خوا تێوه‌نه‌گلابێت ، له‌سه‌ر ڕێگای هاوه‌ڵان و پێشینانی ئه‌م ئوممه‌ته بێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له یه‌كێ له فیرقه گومڕاكان بێت وه‌كو موعته‌زیله و شیعه و قیرقه‌كانی تر به (مجدد) دانانرێت، بۆیه كاتێك نووسه‌ری كتێبی (جامع الأصول) (أبو جعفر الإمامي و المرتضیی)ی به مجدد ئه‌ژمار كرد زانایان بڕیاری ئه‌وه‌یان دا كه خۆی كه‌سێكی لاده‌رو و موبته‌دیعه نه‌خوازه‌ڵا خه‌ڵكی مجدد دیاری بكات.
2- به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێبازێكی ڕاست بێت ، ئه‌وسه‌رچاوانه‌ی كه زانیارییه‌كانی لێوه‌رده‌گرێت باوه‌ڕ پێكراو بن و له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تی ڕاست بونیات نرابن .
3- پێویسته زانستی شه‌رعی ته‌واوی پێبیت ، وه‌كو پێشه‌وا (السیوطي) له‌و باره‌وه فه‌رموویه‌تی:
یشار بالعلم إلی كلامه**وینصر السنة فی كلامه
وأن یكون جامعا لكل فن**وان یعم علمه أهل الزمن
یان وه‌كو پێشه‌وا (المناوي) فه‌رموویه‌تی: (أن یكون قائما بالحجة ناصرا للسنة،له ملكة رد المتشابهات إلی المحكمات …..)
4- له‌گه‌ڵ زانستی شه‌رعیدا پێویسته جوانترین ڕه‌وه‌شتی هه‌بێت ، به هه‌موو ئه‌و واتایانه‌ی ڕه‌وشت ده‌یانگرێته‌وه.
5- ئینجا كه‌سێك بێت ئیش به زانسته‌كه‌ی بكات وپێشه‌نگێكی سه‌ر ڕاست بێت.
6- یه‌كێك له گرنگترین كاره‌كانیشی پێویسته بڵاوكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت بێت وفه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه وبڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی ڕاست بێت.
7 – سوور بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی خوا.
8- هه‌روه‌ها یه‌كێك له گرنگترین پێداویستیه‌كانی كه‌سی (مجدد) ئه‌وه‌یه ، جیاوازی بكات له نێوان بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام و ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كرێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، بۆ نموونه بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ وبنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و حوڵاڵ وحه‌رام و ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌تی صحیح ،هه‌موویان هێڵی سورن ناكرێت ده‌ستكاریان بكه‌ین و تازه‌بكرێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ زۆر مه‌رجی تر،جا ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ ئیسلام تازه بكه‌نه‌وه ئه‌م مه‌رجانه‌یان تێدایه؟ یان نه‌خێر له دور و نزیكه‌وه فڕیان به‌سه‌ریه‌وه نییه.
إحسان برهان ا‌لدین
24-5-2015 سلێمانی