قورئان و سوننه‌ت بنه‌ماو بنچینه‌ی تۆكمه‌ی ئیسلامن ، سه‌رچاوه‌ی سازگار و ڕۆشنی تێگه‌یشتنی ئێمه‌ن له دینه‌كه‌مان ، ناحه‌زانیشیان له درێژایی مێژوودا هه‌رچه‌ند هه‌وڵیان دابێت بۆ لاوازكردن و تێكدانی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه ، هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه و به‌رهه‌مێكیان له‌و كاره‌یان نه‌دووریه‌ته‌وه زیاتر له توڕه‌یی په‌روه‌ردگار و ڕۆیشتن به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو.
یه‌كێك له دیارده‌كانی چاكه‌و نیعمه‌تی په‌روه‌ردگاریش له‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته ئه‌وه‌یه هاوه‌ڵان و زانایانی پێشینی باشی ئاماده كرد بۆ به‌رگری كردن له ئیسلام وبڵاوكردنه‌وه‌ی ڕوناكی ئه‌م دینه بۆ سه‌رزه‌وی و ، ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت و گرنگی ده‌ست پێوه‌گرتنیان و وریاییدان له دووركه‌وتنه‌وه لێیان وكه‌وتنه نێو داوی شیرك و بیدعه و دووركه‌وتنه‌وه له ڕاسته‌شه‌قامی كیتاب و سوننه‌ت.
یه‌كێكی تریش له دیارده‌كانی چاكه‌و به‌زه‌یی خوای په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر ئیمه‌دا ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو سه‌ده‌یه‌ك كه‌سێك یان كه‌سانێك ئاماده ده‌كات ئه‌م ئایینه نوێ بكه‌نه‌وه و، ئه‌و سوننه‌تانه‌ی لای خه‌ڵكی كاڵ بوونه‌ته‌وه زیندوویان بكه‌نه‌وه‌و ، جارێكی تر ڕوخساری جوانی ئیسلام كه به ده‌ستی ناحه‌زانی و موسڵمانه نه‌فامه‌كان خۆیان ده‌شوێنریت ده‌ریبخه‌نه‌وه‌و بنه‌ما فه‌رامۆشكراوه‌كان وه‌بیر بێننه‌وه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی چاویان به سه‌روه‌ری ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت هه‌ر له سپێده‌ی هاتنی ئه‌م دینه وتاكو ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆمان هه‌وڵیان داوه به دانانی به‌ربه‌ست ودژایه‌تی ، یان دروستكردنی گومان و به‌لاڕێ بردنی خه‌ڵكی ، به هه‌مو توانایه‌كه‌وه كۆششیان كردووه ڕوناكی ئیسلام بكوژیننه‌وه ، به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی به‌ڵێنی داوه دینه‌كه‌ی بپارێزێت وباسی ئه‌و هه‌وڵانه‌شی بۆ كردووین له قورئاندا و فه‌رموویه‌تی: ” يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ”
ئه‌گه‌ر گوزه‌رێكیش بكه‌ین به نێو كتێبه‌كانی مثژوو و نوسراوی زانایان له مه‌ڕ فیرقه ئیسلامیه‌كان ده‌بینین چه‌ند زۆرن ئه‌و لایه‌ن وكۆمه‌ڵانه‌ی ویستویانه چه‌مكه‌كانی ئیسلام به پاساوی چاكسازی و دووباره خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان تێك بده‌ن و هیچیان پێنه‌كراوه ، من لێره‌دا مه‌به‌ستم له پیلان و جه‌نگی گاور‌و جوله‌كه‌كان و باطنی و فیرقه به ناو ئیسلامیه جیا جیاكان نیه ئه‌وه‌نده‌ی كه مه‌به‌ستم ئه‌وكه‌س و لایه‌نانه‌یه كه به ناوی چاكسازی و خه‌مخواردنی ئیسلامه‌وه خۆیان ده‌رده‌خن ، له كاتێكدا ئه‌وان له واقیعدا كار له‌سه‌ر ڕوخانی بنه‌ماكانی ئیسلام ده‌كه‌ن وئه‌ركی تێكدانی چه‌مكه ئیسلامیه‌كان له‌به‌ر ئامانجێكی گوماناوی له ئه‌ستۆ ده‌گرن ، لێره‌شه‌وه گرنگی شاره‌زابوون له قورئان و سوونه‌ت وه‌كو خه‌قیقه‌تێك ده‌رده‌كه‌وێت بۆ موسوڵمانان بۆ خۆ پاراستن له‌و پیلانانه‌ی بۆیان ده‌گێڕدرێت و شه‌و وڕۆژ كاری بۆ ده‌كرێت.
إحسان برهان ا‌لدین
25-5-2015 سلێمانی